نوچەنێت.هەولێر
په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی داوا لە مەسعود بارزانی دەكات كە ئیمزا لەسەر پرۆژە یاسای قەرز نەكات.
له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان كه تایبه‌ت بوو به گفتوگۆكردن له سه‌ر پڕۆژه‌یاسای قه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌رسێ فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، دانیشتنه‌كه‌یان جێهێشت.
مه‌ڕوان گه‌ڵاڵی سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی دوای هاتنه ده‌ره‌وه‌یان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند”پڕۆژه‌یاسایه‌ك هێنرایه په‌رله‌مان بۆ وه‌رگرتنی قه‌رز له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی نادیار،ئێمه وه‌كو سێ فڕاكسیۆنه‌كه قه‌ناعه‌تمان وایه له ساڵی 2003 تاكو ئێستا پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی هێنراوه‌ته هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام نه‌توانراوه ئه‌و پاره‌یه بونیه‌ی ته‌حتیه‌ی هه‌رێمی كوردستانی پێ به‌رز بكریته‌وه“.
لەلای خۆشییەوە هەر لەو كۆنگرەیە مه‌لا هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی وتی:داوام له به‌ڕێز كاك مه‌سعودبارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه كه پڕۆژه‌یاسای وەرگرتنی قەرز ئیمزا نه‌كات به‌هیچ جۆرێك چونكه مه‌سئولیه‌تێكی مێژوویه“.
هەروەها شوان قه‌لادزه‌یی سه‌رۆکی فراکسۆنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی رایگەیاند:لەبەرئەوە بایکۆتی کۆبونه‌وه‌که‌مان کرد ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه به‌شپرزه‌یی ئاماده‌کراوه له‌لایه‌ن لیژه‌په‌یوه‌ندیداره‌کانه‌وه چونکه له‌کۆی 29ئه‌ندامی 3لیژنه 14یان واژویان نه‌کردووه،13یان تیبینییان نوسیوه،4که‌س کۆی پرۆژه‌که‌یان ره‌دکردۆته‌وه.