نوچه نێت
لیژنه‌ى نه‌زاهه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئاشكراى ده‌كات، كه وه‌زاره‌تى به‌رگرى و كاره‌با دوو گه‌نده‌ڵترین وه‌زاره‌تى حكومه‌تى عێراقین.
ته‌ها دیفاعى ئه‌ندامى لیژنه‌ى نه‌زاهه له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به به‌غدادیه نیوزى راگه‌یاندووه ئه‌مساڵ ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى 82 كه‌یسى گه‌نده‌ڵى هه‌بووه، به‌پێى ئه‌و كه‌یسانه ده‌رده‌كه‌وێت كه وه‌زاره‌تى كاره‌با و وه‌زاره‌تى به‌رگرى گه‌نده‌ڵترین وه‌زاره‌ته‌كانى حكومه‌تى عێراقین. روونیشى ده‌كاته‌وه كه زۆرترین گه‌نده‌ڵییه‌كانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى په‌یوه‌ندى به‌چه‌كداركردنى هێزه‌كان و به‌گرێبه‌سته‌كانى كڕینى چه‌كه‌وه هه‌یه. له‌وانیش كڕینى فرۆكه ئۆكرانییه‌كان و چه‌كى رووسییه كه له‌عێراق ئه‌و دوو كه‌یسته زۆر به‌ناوبانگن. هه‌روه‌ها كه‌یسى كاره‌باش په‌یوه‌ندى به كڕینى ئه‌و وێستگانه‌ى كاره‌باوه هه‌یه كه كاریان نه‌كردووه و ده‌ركه‌وتووه یارى منداڵانن. وه‌ك له هه‌واڵه‌كه‌ى به‌غدادیه هاتووه.