نوچه نێت
له دوایین لێدوانی‌دا حه‌سه‌ن روحانى سه‌رۆكى ئێران به راشكاوى ده‌ڵێ” ئێران تا كۆتایى له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سوریا ده‌وه‌ستێ”.
ئاژانسى هه‌واڵى ئێران له‌زارى حه‌سه‌ن روحانى سه‌رۆكى ئێرانى بڵاوكردۆته‌وه كه ئێران تا دوا سات له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئێستاى سوریا ده‌وه‌ستێت و ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه داوه ئه‌و لێدوانه‌ى سه‌رۆك روحانى ئه‌مڕۆ له‌كاتى كۆبوونه‌وه‌ى بووه له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د له‌حامى سه‌رۆكى په‌ڕله‌مانى سوریا كه له‌سه‌ردانێكدا گه‌یشتۆته تاران و وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ئێستا دیمه‌شق و تاران له‌به‌رزترین ئاست په‌یوه‌ندى خۆیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن. هه‌ر ئاژانسه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات روحانى وتویه‌تى” ئێران به حكومه‌ت و گه‌له‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى سوریا دایه‌وه” له باره‌ى هه‌ڵوێستى وڵاتانیش له‌به‌رامبه‌ر سوریا روحانى وتویه‌تى” به‌داخه‌وه هه‌ندێك وڵاتى ناوچه‌كه هه‌ڵه‌یان كرد كه پێیانوایه به به‌كارهێنانى گروپه تیرۆریستیه‌كان ده‌توانن ئامانجه‌كانیان به‌ده‌ست بهێنن. به‌ڵام تیرۆر زوو یان دره‌نگ به‌سه‌رخۆیان ده‌شكێته‌وه”.
حه‌سه‌ن روحانى: تا دوایى له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌دیین
0
Share.