نوچه نێت
سایتى سپونیك كورته راپۆرتێك له‌باره‌ى چۆنیه‌تى ئه‌و ده‌ستدرێژیه سێكسیانه بڵاوده‌كاته‌وه كه له‌موسڵ ده‌كرێنه سه‌ر كچان و ژنانى عێراق.
سایته‌كه ئاشكراى ده‌كات كه له‌ماوه‌ى رابردوودا 48 ژن و كچ بوونه‌ته قوربانى دواى ده‌ستدرێژى سێكسى له‌زیندان گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌روه‌ها ده‌شڵێ ئه‌و كارانه له‌لایه‌ن ژنه به‌ریتانییه‌كانى ناو داعش سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت. بۆ سوكایه‌تى كردنیش به كه‌نیسه له‌ناو كۆنه كه‌نیسه‌كان ده‌ستدرێژییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت. سپۆنێك ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه زانیارییه‌كانى له چالاكوانێكى ژن وه‌رگرتووه. به‌ڵام بۆ پاراستنى ژیانى ئه‌و ژنه ناوى نابات.
ئه‌و ژنانه‌ى كه ده‌شكوژرێن یان به سه‌ربڕین یان به‌گوله‌یه و ئه‌وانه‌ى له‌زیندانه‌كانیشدا سه‌رپه‌رشتى ده‌كه‌ن. زۆربه‌یان به‌ریتانین و ژماره‌یه‌كیشیان ژنانى تونس وسوریین و كه‌میان عێراقیین. هه‌رهه‌مووشیان سه‌ر به‌كه‌تیبه‌ى” خه‌نسا”ن.
ئه‌و سایته زانیارى له‌باره‌ى ئه‌وه ده‌دات كه زیندانه‌كانى داعش زوو زوو شوێنیان ده‌گۆڕێت و كاتێكیش ته‌رمه‌كان به كه‌سوكاریان ده‌درێته‌وه ده‌موچاویان به‌شێوه‌یه‌ك ده‌شێوینرێت نه‌ناسرێنه‌وه.
داعش له‌كلێسه‌كان ده‌ستدرێژى سێكسى ئه‌نجام ده‌دات
0
Share.