فراكسیۆنی یەكگرتوو پرۆژە یاسای وەرگرتنی قەرز له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌‌ ڕەتدەكاتەوە

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان بە فەرمی پرۆژە یاسای وەرگرتنی قەرز له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ ڕەت دەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت،ئەم قەرزە قەیرانێكی تر دەخڵقێنێت بۆ هەرێمی كوردستان.

فراكسیۆنی یەكگرتوو یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان لە بەیاننامەكەیاندا كه‌وێنه‌یه‌كی ده‌ست نوچه‌نێت كه‌وته‌وه‌ له‌به‌شێكی هاتووه‌”سەبارەت بە پرسی وەرگرتنی قەرز لە لایەن حكومەتی هەرێمەوە و تاوتوێكردنی ئەو پرۆژە یاسایە لە پەرلەمانی كوردستان، ئێمە وەك فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی بە هەموو شێوەیەك یاسای وەرگرتنی قەرز ڕەت دەكەینەوە،پێمان وایە ئەم قەرزە قەیرانێكی تر دەخڵقێنێت بۆ هەرێمی كوردستان و هەرێم مەرجەكانی وەرگرتنی قەرزی نێودەوڵەتی تێدا نیە“.

 

فراكسیۆنی یەكگرتوو رونیشی كردوه‌ته‌وه‌ سەرەڕای گومانە زۆرەكان لەسەر ئەوەی ئەم قەرزە جۆرێك بێت لە سپی كردنەوەی پارە، هەروەها هەردوو گرفتی بەهەدەردان و گەندەڵی لە هەرێمی كوردستان كە ئێستا جومگەكانی هەرێمی داگیركردووە نەك پێنج ملیار دۆلار بەڵكو دەیان پێنج ملیار دۆلاری دیكەش قەرز بكرێت بەدەردی ئەو ملیار دۆلارانە دەچێت كە لە چەند ساڵی ڕابردوودا لە حكومەتی ناوەند وەرگیراوە“.

 دەقی بەیاننامەكە:

بەیاننامە

” قەیرانەكانی هەرێمی كوردستان بە وەرگرتنی قەرزی نێودەوڵەتی قوڵتر دەبنەوە”

 

سەبارەت بە پرسی وەرگرتنی قەرز لە لایەن حكومەتی هەرێمەوە و تاوتوێكردنی ئەو پرۆژە یاسایە لە پەرلەمانی كوردستان، ئێمە وەك فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی بە هەموو شێوەیەك یاسای وەرگرتنی قەرز ڕەت دەكەینەوە،پێمان وایە ئەم قەرزە قەیرانێكی تر دەخڵقێنێت بۆ هەرێمی كوردستان و هەرێم مەرجەكانی وەرگرتنی قەرزی نێودەوڵەتی تێدا نیە،سەرەڕای گومانە زۆرەكان لەسەر ئەوەی ئەم قەرزە جۆرێك بێت لە سپی كردنەوەی پارە، هەروەها هەردوو گرفتی بەهەدەردان و گەندەڵی لە هەرێمی كوردستان كە ئێستا جومگەكانی هەرێمی داگیركردووە نەك پێنج ملیار دۆلار بەڵكو دەیان پێنج ملیار دۆلاری دیكەش قەرز بكرێت بەدەردی ئەو ملیار دۆلارانە دەچێت كە لە چەند ساڵی ڕابردوودا لە حكومەتی ناوەند وەرگیراوە.

 

لە بەرامبەر ڕەتكردنەوەی وەرگرتنی ئەو قەرزەدا دەتوانرێت گرفتەكانی ئەمە هەرێمە چارەسەر بكرێت كە تەنها لە چوار پارێزگا و چوار ملیۆن كەس پێك هاتووە، ئەگەر سیستمێكی بەڕێوبردنی سەركەوتوومان هەبێت و گەندەڵی كەمبكرێتەوە و بە داهاتەكانی نەوت و ناوخۆ و ئەوەش لە ناوەندەوە ڕەوانە دەكرێت، بە تایبەت لە ڕێی پێشەكی فرۆشتنی نەوتەوە.

 

هەروەك ئەو سودەی لەسەر ئەم قەرزە دانراوە دەبێتە ئەو ڕیبایەی كە ئاینی پیرۆزی ئیسلامی ڕێگەی پێ نەداوە و لە ئەگەری دواكەوتنی دانەوەی قەرزەكە لە وادەی خۆیدا كە ئەگەرێكی زۆر بەهێزە، ئەو سودە چەندین قات دەبێتەوە لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان.

 

بۆیە ئێمە خوازیارین لە پەرلەمانتارانی كوردستان بە ڕەتكردنەوەی ئەم یاسایە چونكە ئەم كارە بەرپرسیاریەتێكی نیشتیمانیە و ئەزموونی جیهانی سەلماندویەتی هەموو ئەو وڵاتانەی قەرزار بوون بونەتە پاشكۆ و ڕوبەڕوی داڕمانی ئابوری بونەتەوە، ئەوكات بە ڕەتكردنەوەی فشارێك لەسەر حكومەتی هەرێم دروست دەبێت، بۆ ئەوەی چاكسازی ڕیشەیی بكات و پێویستی بە قەرز نەبێت.

 

فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان

 

2/6/2015

 

.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com