نوچەنێت.هەولێر:
كارگێری پێشووی ئهنجومهنی چاودێری كۆمهڵ رهخنهی توند لە كۆنگرهی سێیهمی حزبهكهی دەگرێت و وا ناوی دهبات كه كۆنگره بۆ مۆردان بووه لهمانەوهی ئهو سەرکردایەتیەى کە بۆماوەیەکى زۆر لەو پۆستەدا ماونهتەوە.
ئارام قادر كارگێری پێشووی ئهنجومهنی چاودێری كۆمهڵ و سەركردەی دیاری ئەو حیزبە كە كۆنگرەی سییەمی حیزەكەی باكۆت كرد و بەشداری نەكرد، دوای تهواوبوونی كۆنگره رەخنەی توند دەگرێت و لە نوسینێكدا كە لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بەناونیشانی(مۆرى کۆنگرە) بڵاوی كردوتەوە نوسیویەتی”سیستەمى کۆنگرەى حزبەکان لەکوردستان بەجۆریک ریکخراوە بۆ دووبارە یان چەندبارە بونەوەى شەرعیەت بەو سەرکردایەتیەى کە بۆماوەیەکى زۆر لەو پۆستەدا دەمێننەوە لەپێناو شەرعیەتدان بەکارەکانیان مۆرى کۆنگرەى لى دەدرێت و دەکرێتە بەلگەیەکى یاسایى بۆمانەوە وبەردەوامبون لەوپۆستەدا.لەکاتیکدا هەلبژاردنى بەرپرس مافى،هەمووئەندامانە و نابێت ئەومافە زەوت بکرێت لەژیر هیچ پاساویکدا“.
ئەو سەركردەیەی كۆمەڵ دەشڵیت”ئەلف باى رۆشنبیرى ئیسلامى ئەوەیە کەموسلمان نابێت دەست بەپۆستەوە بگرێت و سوربێت لەسەرداواکردنى ، وە ئاڵ وگۆرى دەسەڵات یەکێکە لەبنەماکانى سیستەمى سیاسى ئیسلامى وەک عومەرى کورى خەتاب رەحمەتى خواى لى بیت پیادەى کردوە کە والى وبەرپرسەکانى هیشتوەتەوە بۆماوەى ساڵێک یان دووساڵ بوارى نەداوە هیچ بەرپرسێک لە لەچوارساڵ تێبپەرێت“.