نوچەنێت.تایبەت:
دڵشاد گەرمیانی تۆبە لەبڕیارەکانی حزبەکەی دەکات و دەڵێت”داوای لێبوردن لە خوای پەروەردگار دەكەم و تۆبەدەكەم و پەشییمانم لە هەر بڕیار و هەڵوێستێك كەمن تیابووم و ئەو بڕیارە هەڵەبوبێت یان بێ دەنگ بووبم لەهەر بڕیارێك كە نەمان پێكابێت.
دڵشاد گەرمیانی ئەندامی پیشووی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان، كە لە كۆنگرەی سێیەمی حیزبەكەی خۆی كاندید نەكردوە و لەرۆژی یەكەمی كۆنگرەش لە بەر ماڕشی حیزبەكەی هەڵنەستایەوەو بەبیدعەی زانی، ئەمشەو لەكۆتایی كۆنگرەی كۆمەڵ وتەیەكی پێشكەش كرد و وتی”سوپاسی سەركردایەتی پێشووی كۆمەڵ دەكەم بەشیوەیەكی گشتی بەتایبەتی جەنابی مامۆستا عەلی باپیر، لەبەر ئەوەی من هەندێك راوبۆچوونی جیاوازم هەبووە هیچ كات لەناو كۆمەڵی ئیسلامی نەجەنابی مامۆستا عەلی و نەبرایانی مەكتەبی سیاسی و نەسەركردایەتی بەهیچ شیوەیەك گلەیان نەبووە، كەمن پێی دڵگران بم، تەنها جارێك هەندێك بۆچوونم دەربارەی ئیشی خوشكان هەبوو، كە محمد حەكیم بەرێزەوە پێ وتم، برایان گلەییان لەو بۆچونەت هەیە، منیش وتم كە رەئی خۆم دەربڕی خوای دەكرد، هەموو سەر ئەرز موخالیفم دەبوو“.
گەرمیانی وتیشی”داوای لێبوردن لەهەموو برایانی خۆمان دەكەم و داوای گەردن ئازادیش دەكەم، داوای لێبوردنیش لە خوای پەروەردگار دەكەم و تۆبەدەكەم و پەشیمانم لە هەر بڕیار و هەڵوێستێك، كەمن تیابووم و ئەو بڕیارە هەڵەبوبێت، یان بێ دەنگ بووبم لەهەر بڕیارێك كە نەمان پێكابێت و راست نەبووبێت، داوا دەكەم خوای پەروەردگار بمبەخشێت و هەر هەڵەیەكیشم بەرامبەر هەر برایەكی كۆمەڵی ئیسلامی كردووە، داوای گەردن ئازای لێدەكەم“.