نوچەنێت-سپوتنیك
ئاژانسی دەنگوباسی رووسی (سپوتنیك) دەڵێت سەرۆك وەزیرانی عێراق هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژە داعشی بە شكستخواردو ناوبردووە.
بەثێی ئاژانسەكە، ئێوارەی ئەمڕۆ عەبادی بەر لەوەی بەرەو پاریس بەڕێبكەوێت قسەی بۆ رۆژنامەنووسان كردووە و وتویەتی تاوەكو ئێستا هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیی دژە داعش بە سەرۆكایەتی ئەمریكا شكستیان هێناوە لەوەی پیش بە دزەكردنی داعش بۆ عێراق و پێشڕەوییەكانیان لەناو عێراق بگرن.
عەبادی ئاماژەی بە ناكارایی سوپای عێراق و میلیشیا شیعەكان نەكردووە لە شەڕی دژە داعشدا.