نوچەنێت.هه‌ولێر:
دوای سێ ڕۆژ لەبه‌ستنی كۆنگره‌ی سێیه‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان،سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ بەبەلاغێك كۆتایی بەكۆنگرەكە هات.
له‌به‌غی كۆتای كۆنگره‌دا كە وێنەیەكی بۆ نوچەنێت نێراوە لە بەشێكی هاتووه”كۆمه‌ڵی ئیسلامی له كاتێكدا كۆنگره‌ی سێیه‌می خۆی به‌ست كه هه‌رێمی كوردستان به قۆناغێكی زۆر هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت له قه‌یرانی دارایی و زه‌قبوونه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و شه‌ڕی داسه‌پاوی په‌ڕگیرانی داعش و نزیكه‌ی 2 ملیۆن ئاواره له هه‌رێمی كوردستان”.
ئاماژە بەوەشكراوە” ناوه‌ندێكی سه‌ره‌كی له سه‌ركردایه‌تی زیاد كرد بۆ پرسی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ئه‌مه‌ش له چوار چێوه‌ی به‌دیهێنانی ئامانجی ستراتیژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی باشور”.
ده‌قی به‌لاغه‌كه:
ڕاگه‌یه‌نراوی كۆتایی كۆنگری سێیه‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان
بسم الله الرحمن الرحیم
ان الذين آامنوا وعملوا الصالحات سيجعل له‌م الرحمن ودا سورة)مريم( 96
جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی و كوردستان.
لایه‌نه سیاسییه‌كان.
پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی سه‌نگه‌ری به‌رگری و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان.
كۆمه‌ڵی ئیسلامی له كه‌شوهه‌وایه‌كی ئارام‌دا له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان له رۆژانی 30 و 31ی مایس و 1ی حوزه‌یران بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژ، به‌ئاماده‌بونی 787 ئه‌ندام و رێژه‌ی 20% خوشكان، له‌گه‌ڵ بڕوابون به ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات‌و گفتوگۆی ئازادانه له‌سه‌ر پرسه‌كان كۆنگره‌ی خۆی به‌ست.
به‌ڕێزان:
كۆمه‌ڵی ئیسلامی له كاتێكدا كۆنگره‌ی سێیه‌می خۆی به‌ست كه هه‌رێمی كوردستان به قۆناغێكی زۆر هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت له قه‌یرانی دارایی و زه‌قبوونه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و شه‌ڕی داسه‌پاوی په‌ڕگیرانی داعش و نزیكه‌ی 2 ملیۆن ئاواره له هه‌رێمی كوردستان.
هاوكات دیارده‌و پێشهاته ئیجابییه‌كان له پشتگیری وڵاتانی ئیقلیمی و هه‌ندێك له وڵاتانی دونیا له هه‌رێمی كوردستان، پاشان به‌شداری هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان له حكومه‌تێكی هاوبه‌ش و یه‌كده‌نگی كورد له‌به‌رامبه‌ر پرسه چاره‌نووسسازه‌كان و پرسی ده‌ستور و ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستا بڕیویه‌تی.
به‌رێزان
كۆنگره له‌ماوه ئه‌و سئ رۆژه‌دا به‌گیانی به‌رپرسیارانه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ زۆر له پرسه ناوخۆیی و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌كان كردوبه‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌ی بۆچوارساڵی ئاینده‌ی خۆیی سه‌باره‌ت به‌و پرسانه داڕشت.
بۆئه‌و مه‌به‌سته كۆنگره جه‌ختی كرده‌وه پێویسته هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی یاسایی خۆیدا ببێته خاوه‌نی ده‌ستوری خۆیی.
پاشان گۆنگره دووپاتیكرده‌وه له‌سه‌ر پرسی چاكسازی و به‌دامه‌زراوه‌كردنی كۆی جومگه‌كانی حوكمڕانی كه زامنی سه‌ركه‌وتنی هه‌رێمی كوردستانه بۆ هه‌رێمكی سه‌ربه خۆ، خۆشبه‌ختی بۆ هاوڵاتیانی دابین بكات.
هه‌روه‌ها ناوه‌ندێكی سه‌ره‌كی له سه‌ركردایه‌تی زیاد كرد بۆ پرسی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ئه‌مه‌ش له چوار چێوه‌ی به‌دیهێنانی ئامانجی ستراتیژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی باشور.
كۆنگره پێداگیریكرد له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه بۆ ئه‌و به‌لێن و په‌یمانانه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و كادیره‌كانی له هه‌ڵمه‌تی هه‌لبَژاردنه‌كان به‌ده‌نگده‌رانی خۆیان و هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیانداوه، سه‌ره ڕای ده‌ستخۆشی و ڕێز بۆ وه‌زیرو ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له لیستی كۆمه‌ڵ له به‌غداد و هه‌رێم‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و پۆسته ئیداریه‌كان.
له كۆنگره‌دا جه‌ختكرایه‌وه كه‌ده‌بێت هه‌وڵه‌كان چڕتر بكرێته‌وه و به‌شداری كۆمه‌ڵ له حوكمڕانی ئه‌كتیڤ تر به‌مه‌رجی وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی ئومێد و خواسته‌كانی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری .
پاشان به‌شداربوانی كۆنگره به‌ئه‌ركی كۆمه‌ڵ و هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كانی دانا، هه‌رچی زوو تره كاربكرێ بۆ چه‌سپاندنی پرسی چاكسازی و نه هێشتنی ده‌ستێوه‌ردانی حیزب له دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تدا و سڕینه‌وه‌ی سیمای دوو ئیداره‌یی.
به‌ڕێزان:.
كۆمه‌ڵ له‌م كۆنگره‌یه‌دا جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر كاری جه‌ماوه‌ری و بایه‌خدان به فه‌زای گشتی ، باپه‌ند بوون به شه‌ریعه‌ت و دیدی واقیع بینی بۆ ئێستا و ئاینده، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌په‌یكه‌ر و په‌یڕه‌وی خۆیدا چۆته‌وه، لێره‌وه نه‌خشه‌و پلانی بۆ ئاینده دارشتوه، ئاوێته بوونی له‌گه‌ڵ خواستی هاوڵاتیانی كردۆته ئامانج.
دانانی ڕێژه‌ی 25% بۆ به‌شداری هه‌موو خوشكان له ئۆرگانه‌كانی كۆمه‌ڵ ده‌ستكه‌وتێكی تری كۆنگره بوو، ئه‌مه له كاتێكدایه له كۆنگره‌دا خوشكان به توانای خۆیان متمانه‌یان بۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌ده‌ستهێنا، لێره‌وه چاوه‌ڕوانده‌كرێ پێگه‌ی خوشكان له كۆی ئاسته‌كانی كۆمه‌ڵ كاراتر بێ.
هه‌روه‌ها له كۆنگره‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ته‌بایی‌و یه‌كریزی ناوخۆیی كۆمه‌ڵ كرایه‌وه، له پیناو به‌ره‌وپێشیردنی كاری ئیسلامی له چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی .
پاشان برایه‌تی‌و یه‌ك ریزی نیوان لایه‌نه ئیسلامیه‌كان له‌گه‌ڵ برایانی یه‌كگرتووی ئیسلامی‌و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌و تێكرای ره‌وت‌و ئاراسته ئیسلامیه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای (انما المۆمنون الاخوه) , كۆمه‌ڵ له‌سه‌ره‌تاوه ئاماده‌ی كاری هاوبه‌ش بووه هه‌تا ده‌گاته یه‌كگرتن‌و سرینه‌وه‌ی ناونیشانه جیاوازه‌كان. . له‌گه‌ڵ ته‌بایی نیوان تێكرای لایه‌نه سیاسیه‌كان به تایبه‌تر له‌م كاته ناسكه‌دا كه پێوسته هه‌مو ولایه‌نه‌كان پیكه‌وه ئه‌م قۆناغه تێپه‌رێین.
هاولاتیانی به‌ریز
له نیوان كۆنگره‌ی 2 بۆ 3 كۆمه‌لی ئیسلامی جه‌نابی مامۆستا شێخ موحه‌مه‌د به‌رزنجی له ده‌ست چوو, كۆچی دوایی ئه‌م پیاوه خه‌ساره‌تێكی گه‌وره بوو بۆ كۆمه‌لی ئیسلامی‌و رابوونی ئیسلامی‌و تێكرای میلله‌ته‌كه‌مان. كۆنگره هه‌وله‌كانی پیشه‌وای كۆچكردووی به‌رز نرخاند له چه‌سپاندنی برایه‌تی‌و ته‌بایی‌و ئاشتی.
كۆنگره هه‌وڵ و كۆششی ستافی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی‌و ئه‌نجومه‌نی چاودیری و به‌دواداچوونی پیشووی به‌رزنرخاند
لایه‌نێكی تری پرشنگداری كۆنگره هه‌لبژاردنی راسته‌وخۆی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌نده‌كان بوو له‌سنووری خۆیان, كۆنگره ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به ئینجابی په‌سند كرد. هه‌روه‌ها كۆنگره به ده‌ستبه‌ردار بوونی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی نیوه‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی به‌رزنرخاند, ئه‌مه له‌كاتێكدا زۆربه‌یان هیشتا خاوه‌نی توانا‌و جێگای متمانه‌ی كۆنگره‌ن.
هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی جه‌نابی مامۆستا عه‌لی باپیر وه‌كو ئه‌میری كۆمه‌ڵ به كۆده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره‌و هه‌روه‌ها هه‌لبژاردنی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی‌و ئه‌نجومه‌نی چاودیری له كه‌ش‌و هه‌وایه‌كی ئازادانه, ده‌ستكه‌وتێكی مه‌زن‌و گه‌وره‌ی كۆنگره بوو.
له كۆتاییدا به پیویستی ده‌زانین سوپاسی هه‌موو ئه‌و به‌ریزانه بكه‌ین رۆلی گرنگیان هه‌بووه بۆ سه‌رخستنی كۆنگره: له لیژنه‌ی باڵای ئاماده‌كاری كۆنگره‌و كه‌نالی راگه‌یاندن به تایبه‌ت كه‌نالی ئاسمانی په‌یام‌و هه‌موو به‌شداران له خوشكان‌و برایان.
هه‌روه‌ها سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌و لیژنه په‌یوه‌ندیدارانه‌ی ئه‌رك‌و ماندووبوونی زۆریان له ماوه‌ی كۆنگره كه‌وته ئه‌ستۆ.
له دواییدا سوپاس بۆ ئه‌ندامان‌و دۆستانی كۆمه‌ڵ كه له ماوه‌ی كۆنگره له پێشوازی بریانیان دا بوون. سوپاس بۆ به‌ریوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولیر ئه‌و ده‌زگا په‌یوه‌ندیدارانه‌ی هه‌ریه‌ك به جۆرێك رۆلیان هه‌بوو له سه‌ر خستنی كۆنگره.
وقل أعملوافسیرالله عملكم ورسوله والمموئمینون
لیژنه‌ی نوسینی به‌لاغی كۆنگره:
تۆفیق كه‌ریم
كامه‌ران بابان زاده
وریاتاهیر
ناجیح حه‌مه‌فه‌ره‌ج
ئه‌میركۆیی
تۆفیق مسته‌فا
شنۆعه‌بدوڵلاَ
قومریه شێخ موحه‌مه‌د
ئه‌دیبه عه‌بدول
1-6-2015
14ی ره‌جه‌بی 1436 هه‌ولێر