ئەیاد عەللاوی هێرشدەكاتەوە سەر ئێران و باسی وادەی شەڕی موسڵ دەكات

0

نوچەنێت-سكای نیوز

 

لە نوێترین چاوپێكەوتنی تەلەفزیۆنیدا، ئەیاد عەللاوی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق هێرشدەكاتەوە سەر ئێران و دەڵێت عێراق وڵاتێكی خاوەن دامودەزگا نییە.

 

لە چاوثیكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی سكای نیوز، ئەمڕۆ ئەیاد عەللاوی وتی تا ئێستا وادەی شەڕی موسڵ دیاری نەكراوە.

 

لە هەمان چاوپێكەوتندا عەللاوی ئێرانی بەوە تاوانبار كرد كە هەمیشە لە هەوڵدایە بۆ شێواندنی باری ئاساییشی وڵاتانی عەرەب و كارەكانی ئێستاشی لە هەمان چوارچێوەدایە.

 

دەربارەی دۆخی ئێستای عێراقیش وتویەتی “كەشێكی تایفەگەرانەیە و لەسەر پەراوێزخستنی چەند لایەنێك كاردەكات”.

 

عەللاوی وتوشیەتی دەبێت بە ستراتیژییەتێكی نوێوە هەوڵی چارەسەركردنی قەیرانی عێراق بدرێت و هەوڵ بۆ ئاشتبوونەوەی نیشتیمانیی بدرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com