ئێران ئەم موشەكەی بەهێزەی رەوانەی رۆژئاوای بەغدا كرد

0

 

 

نوچەنێت-بی بی سی

 

سەرچاوەیەكی باڵای ئەمنی بە بی بی سی وتووە كە وەك ئامادەسازی بۆ پەلاماردانی رومادی، ئێران موشەكی بەهێز و دوورهاوێژی رەوانەی بەرەكانی پێشەوەی میحوەری ئەنبار كردووە.

 

سەرچاوەكە وتوویەتی ئێران 6 مووشەكی جۆری زیلزال-2 ی رەوانەی ناوچەكە كردووە، كە دەتوانن كڵاوەیەكی تەقینەوەی 660 كیلۆگرامیی هەڵبگرن و 100-300 كیلۆمەتر دووری ببڕن.

 

هەر لە چوارچێوەی ئامادەسازی و هاریكارییەكانی ئێران بۆ شەڕی رومادی، مەشقی بە 3000 جەنگاوەر كردووە لە نزیك بنكەی سەربازیی حەببانیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com