نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه قسەكانی پێشكەشكاری كەمپەینی بەرنامەی رەنجی شەهیدان ره‌تیده‌كاته‌وه كە لیستی ناوی شه‌هیدانی بۆ كه‌مپه‌ینیەكە نەناربێت و دەڵێت،خه‌ریكه ئه‌م كه‌مپه‌ینه بۆ مۆزایده و ناو بانگ ده‌ركردن و زراندن و ناشیرین كردنی هه‌ندێ به‌رپرسی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به كاردێت.
سكرتێری رۆژنامه‌وانی(جه‌بار یاوه‌ر) ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه روونكرنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و لە بەشێكی هاتووە”فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر، هه‌ر له یه‌كه‌م به‌رنامه‌ی كه‌ناڵی رووداو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌شداری كرد و له نزیكه‌وه ئاگاداری هه‌موو خه‌مه‌كان و ئازاره‌كانی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان و و گیان له ده‌سته كانه، دواتریش به باشی زانی بۆ باشتر به‌رێوه‌چوون و پێشچوونی كه‌مپه‌كه به خێرایی لیستی ناوی شه‌هیدانی كورد و كوردستانی به تایبه‌تی بۆ كاك “ره‌نج سه‌نگاوی” له كه‌ناڵی رووداو كه خۆی ئه‌ندامی باڵای كه‌مپه‌كه‌یه نارد“.
لەرونكردنەوەكە ئاماژە بەوەشكراوە”مه‌خابن ئه‌مشه‌و له په‌یجی به‌رێز كاك” ره‌نج” كۆمێنتێكمان بینی به ناوی خۆیه‌وه كه گوایا هێشتا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه لیستی ناوی شه‌هیدانی نه‌نارده‌وه!!! “.
سكرتێری رۆژنامەوانی ئەمینداری پێشمەرگە راشیدەگەێنێت”بەداخه‌وه له باتی ده‌ست خۆشی،خه‌ریكه ئه‌م كه‌مپه‌ینه بۆ مۆزایده و ناو بانگ ده‌ركردن و زراندن و ناشیرین كردنی هه‌ندێ به‌رپرسی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به كاردێت“.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
روونكردنه‌وه‌ێك له سكرتێری رۆژنامه‌وانی فه‌ریق (جه‌بار یاوه‌ر)وه بۆ ڕای گشتی…
پێشه‌كی ڕێز و ده‌ست خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی كه‌مپه‌ینی ” ره‌نجی شه‌هیدان ” ده‌رده‌بڕین كه له كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی ناسراو و دڵسۆزی كوردستان پێكهاتوه و هاوكات له‌م ماوه‌یه‌دا توانیویانه تۆزێك له ئازاره‌كانی پێشمه‌رگه كه‌م بكه‌نه‌وه‌كه جێگای رێز و پێزانینه ، جگه له‌وه‌ش پیشانیان دا كه گه‌لی كورد به‌رده‌وام پشتیوانی پێشمه‌رگه‌یه…
بۆ ئاگاداری گشت لاێه‌ك …
به‌ڕێز” فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر”، هه‌ر له یه‌كه‌م به‌رنامه‌ی كه‌ناڵی رووداو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌شداری كرد و له نزیكه‌وه ئاگاداری هه‌موو خه‌مه‌كان و ئازاره‌كانی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان و و گیان له ده‌سته كانه، دواتریش به باشی زانی بۆ باشتر به‌رێوه‌چوون و پێشچوونی كه‌مپه‌كه به خێرایی لیستی ناوی شه‌هیدانی كورد و كوردستانی به تایبه‌تی بۆ كاك “ره‌نج سه‌نگاوی” له كه‌ناڵی رووداو كه خۆی ئه‌ندامی باڵای كه‌مپه‌كه‌یه نارد ، بۆ ئه‌وه‌ی به ززوترین كات ئه‌ویارمه‌تی و هاوكارییه‌ی كه كه‌سانی دڵسۆز و خێرخواز هیمه‌تیان كرده‌وه بگاته ده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی پێشمه‌رگه…هاوكات وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵی خۆی بۆ ناردنی برینداره‌كانی شه‌ری داعش خستوته گه‌ر وداواشی له هاوپه‌یمانان كرده‌وه كه یارمه‌تی پێشمه‌رگه بكات .
به‌ڵام به داخه‌وه و مه‌خابن ئه‌مشه‌و له په‌یجی به‌رێز كاك” ره‌نج” كۆمێنتێكمان بینی به ناوی خۆیه‌وه كه گوایا هێشتا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه لیستی ناوی شه‌هیدانی نه‌نارده‌وه!!!
بۆ ئاگاداری گشت لایه‌ك جگه له‌وه‌ی ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، بۆ چه‌ند ده‌زگا و لایه‌نی په‌یوه‌ندی دار و وه‌زاره‌تی شه‌هیدان هه‌ر هه‌مان لیستمان نارده‌وه به هه‌مان شێوه بۆ كاك” ره‌نج”یش وه‌كو یه‌كێك له به‌رێوه‌به‌رانی كه‌مپه‌كه‌مان نارده‌وه… به‌ڵام به داخه‌و ه له باتی ده‌ست خۆشی ، خه‌ریكه ئه‌م كه‌مپه‌ینه بۆ مۆزایده و ناو بانگ ده‌ركردن و زراندن و ناشیرین كردنی هه‌ندێ به‌رپرسی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به كاردێت كه ئه‌مه‌ش دووره له هه‌موو راستی و دروستی چونكه ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه خۆمان به‌رده‌وام داوای هاوكاری له هه‌مه‌موو هاوڵاتیان و كه‌سانی خێر خواز و وڵاتان و یۆنامی و سه‌رمایه‌داران كردوه، به هانای برا پێشمه‌رگه‌كانمانه‌وه بچن.
جارێكی دیكه و له كۆتاییدا داوا له به‌رێوه‌به‌رانی كه‌مپه‌ینی” ره‌نجی شه‌هیدان “ده‌كه‌ین به هه‌مان نه‌فس به‌رده‌وام بن له چاڵاكی خێر خوازی خۆیان بۆ بنه‌ماڵه‌ی پێشمه‌رگه و به زووترین كات بۆ رای گشتی راستی و دروستی وهه‌روه‌ها هۆكاری به ده‌ست نه‌گه‌یشتنی لیستی ناوه‌كان بخه‌نه روو و تكاشمان واییه، ئه‌م كاره بۆ مه‌رامی تایبه‌تی و سیاسی به كار مه‌هێنن و ته‌نیا مه‌به‌ستیان خزمه‌تكردنی پێشمه‌رگه بێت نه‌ك تاونبار كردنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و گه‌ر به مشێوه ئه‌و هاوریانه به‌رده‌وام بن هه‌مان لیست بۆ هه‌موو ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك خۆی ببێته حاكم و دادوه‌ر ….
سكرتێری رۆژنامه‌وانی
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه…