بارزانی پەیامێكی هاوخەمی ئاڕاستەی جێگرى سەرۆکى ئەمەریکا دەكات

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:
سەرۆکى هەرێمى کوردستان بەبۆنەى کۆچى دوایى بو بایدنی کوڕى جۆ بایدنى جێگرى سەرۆکى ئەمەریکا پەیامێكی هاوخەمی ئاڕاستەی ناوبراو كرد.

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هه‌رێم بڵاوی کردەوە”بەمەبەستى گەیاندنى پرسەنامەو هاوخەمى مسعود بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆکایەتى حکومەتى هەرێم بەبۆنەى کۆچى دوایى بو بایدن کوڕى جۆ بایدنى جێگرى سەرۆکى ئەمەریکا،ئەمرۆ د. فوئاد حوسێن سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتى هەرێم و فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت بە نوێنەرایەتى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆکایەتى حکومەتى هەرێم سەردانى کونسوڵگەرى گشتى ئەمەریکایان لە هەولێر کرد و لەلایەن جۆزێف پێننیگتۆن کونسوڵى گشتى ئەمەریکا و بەرپرسانى کونسوڵگەرى پێشوازیان لێکرا“.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەكە”سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتى هەرێم بەناوى جەنابى سەرۆکى هەرێم ویڕاى نیشاندانى هاوخەمى و سەرەخۆشى کردن لە جۆ بایدن و گەل و حکومەتى ئەمەریکا، ستایشى رۆلى بەرێز جۆ بایدن جێگرى سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکاى کرد کە هەمیشە پشتگیرى لە ئەزموونى هەرێم و گەلى کوردستان کردووەو چەندین جار سەردانى هەرێمى کوردستانى کردووەو پشتگیرى وڵاتەکەى بۆ هەرێمى کوردستان دووپاتکردۆتەوە“.

لەبەرانبەریشدا”جۆزێف پێننیگتۆن کونسوڵى گشتى ئەمەریکا سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ هاوخەمى و هاوسۆزى و ئەو سەردانەى بەرپرسانى هەرێم نیشانداو دڵنیاى کردن کە پەیامەکە دەگەیەننە واشنتن، بەڕێزیان جەختى لەسەر پەیوەندى پتەوو دۆستایەتى نزیکى هەردوولا کردەوە“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com