عێراق: كوژرانی باوكی رۆحی رێكخراوی داعش

0

 

 

نوچەنێت- ئەلغەد

سەرچاوە ئەمنییەكان ئەمرۆ یەكشەممە كوژرانی باوكی رۆحی رێكخراوی داعش و هەشت ئەندامی تری لە هێرشێكی ئاسمانی فڕۆكە عێراقییەكان لە فەلوجەی رۆژئاوای بەغدا راگەیاند.

 

ئەفسەرێكی پلە بەرز وتی فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە مۆڵگەیەكی چەكدارانی داعشیان بۆردومان كردوە لە نزیك یەكێك لە بانكە جكومییەكانی قەزای فەلوجەی 50 كیلۆمەتری رۆژئاوای بەغدا ، كە بوە هۆی كوژرانی باوكی رۆحی ئەو رێكخراوە كە بە خالید عوبێدی ناسراوە و 8 چەكداری تری ئەو رێكخراوە.

 

سەرچاوەكە ئەوەشی وت پرۆسەی بۆردومانەكە پاڵپشت بوە بە چەند زانیارییەكی هەواڵگری ورد ، بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییەكی تر ئاشكرا بكات .

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com