نوچەنێت- یەوملسابع
حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراق رۆژی یەكشەممە رایگەیاند ، هێزە ئەمنییەكانی عێراق 2300 هەمەری زرێپۆشییان لەدەست داوە لە كاتی كەوتنی موسڵ بە دەستی داعش لە هاوینی رابردوودا.
عەبادی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی عێراقییە وتی :” لە كەوتنی موسڵدا چەك و تقەمەنی زۆرمان لەدەستدا” هەروەها وتی ” ئەوە ساڵێك تێدەپەڕێت و ئێمە دەجەنگێن بەبێ قەرەبوو.. ئەو هەمەرانەی لەدەستماندا قەرەبوو نەكرانەوە، تەنها لە موسڵ 2300 هەمەرمان لەدەستدا”.
ئەوەشی وت كە :” جەنگ بەردەوامە و ئێمەش بە بەردەوامی دەبابە و هەمەر لەدەست دەدەین” چاككردنەوەش زەحمەتە” ئاماژەشی بەوە كرد كە :” زۆربەی كۆمپانیا و بەڵێندەرەكانی چاككردنەوە لە روسی و ئەمریكییەكان كشانەوە كاتێك باری ئەمنی عێراق تێكچوو”.
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ساڵی رابردوو گرێبەستێكی لەگەل عێراق مۆر كرد بۆ فرۆشتنی 100 ئۆتۆمبێلی هەمەر بە عیراق ، بەڵام گرێبەستەكە بەهیز كرا بە زیاد كردنی چەكی تری وەك رەشاش و تۆپخانە بە بڕی 579 ملیۆن دۆلار.
چەكدارانی داعش لە هاوینی رابردوودا توانیان دەست بگرن بەسەر موسڵ و ناوچەیەكی فراوانی عێراق دوای ئەوەی سوپا كشایەوە لەو ناوچانە و چەكەكانیشییان بەجێهێشت.
رێكخراوی داعشیش دەستی بەسەر برێكی زۆری چەكو كەلوپەلی سەربازیدا گرت كە هی چوار فیرقەی سەربازی بوو لە ناوچەكانی موسلضی دووەم گەورەترین شاری موسڵ بڵاو ببونەوە.
رێكخراوی داعش ئەو هەمەرانە بەكار دەهینێت بۆ جێبەجێ كردنی تەقینەوە خۆكوژییەكان لە دژی هێزە ئەمنییەكان لە ناوچە جیاوازەكان بۆ ئەوەی بە ئاسانی نزیك بێتەوە و بگاتە كەرتەكانی سوپاو پۆلیس.