ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ: ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه پێنج قۆڵییه‌كان به‌ره‌نجامی باشی نه‌بێت، خۆپیشاندان ده‌ست پێده‌كاته‌وه
خه‌ڵك و ئۆپۆزسیۆن مه‌رگییان پیشانی ده‌سه‌ڵات دا
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
شوان رابه‌ر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێیوایه، دانیشتنه پێنج قۆڵییه‌كان نه‌فه‌سێكی تری داوه به ده‌سه‌ڵات، ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆبوونه‌وانه به‌ره‌نجامی باشی نه‌بێت، خۆپیشاندانه‌كان ده‌ستێده‌كاته‌وه.شوان رابه‌ر وتی “كۆبونه‌وه‌كانی نێوان ده‌سه‌ڵات و موعاره‌زه شتێكی باشن، هه‌ناسه یان هێناوه‌ته به‌ر ده‌سه‌ڵات، بارودۆخه‌كه‌یان راگرتووه، ئه‌گه‌ر بێ ئه‌نجام بن شتێكی خراپه. خه‌ڵك و موعاره‌زه چاوه‌ڕێی ده‌ره‌نجامی كۆبونه‌وه‌كانه، ئه‌گه‌ر ده‌ره‌نجامی باشیان نه‌بێ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی خه‌ڵك ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه، كۆبونه‌وه‌كان به‌دیلی خواست و ڕقی خه‌ڵكه، ئۆپۆزسیۆن به جیدی و به نیاز پاكییه‌وه چۆته ناو كۆبونه‌وه‌كان، خوازیاره كێشه‌كان چاره‌سه‌ربن، ئه‌گه‌ر به دڵیشی نه‌بن گه‌ش بینی بۆ خه‌ڵك پیشان داوه، كه‌چی به داخه‌وه ده‌سه‌ڵات كه‌مته‌رخه‌می ده‌كات، ره‌شبینی پیشانی خه‌ڵك ده‌دا، به‌ده‌م داواكاریه‌كانی خه‌ڵكه‌وه نایێ، درێژه به كۆبونه‌وه‌كان ده‌دا، وه‌خت ده‌كوژێ، مه‌ترسی خه‌ڵكی له‌سه‌ر نه‌بی چاكسازی و گۆرانكاری ناكات، پێویسته موعاره‌زه سه‌قفێك بۆ كۆبونه‌وه‌كان دیاری بكات”.وتیشی “ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن و خه‌ڵك ده‌یه‌وێ ده‌سه‌ڵات جێبه‌جێی ناكات، خه‌ڵك دابمركێته‌وه ده‌سه‌ڵات پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه، ئه‌و چاكسازییه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌یكات له ترسی خه‌لك و ئۆپۆزسیۆن ده‌یكات، خه‌ڵك و موعاره‌زه مردنیان پیشانی ده‌سه‌ڵاتدا. چاكسازییه‌كانی ده‌سه‌ڵات سه‌ره‌كی و گشگیر نین. ده‌سه‌ڵات له ده‌رفه‌ت ده‌گه‌ڕێ، مه‌جالی هه‌بێ به‌گوێی موعاره‌زه ناكات”.ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، ره‌شبینه به‌رانبه‌ر به هه‌وڵه‌كانی ده‌سه‌ڵات، ده‌ڵێت “ده‌سه‌ڵات به‌ده‌م داواكارییه‌كانی خه‌ڵكه‌وه نایێ، درێژه به كۆبونه‌وه‌كان ده‌دا، وه‌خت ده‌كوژێ، مه‌ترسی خه‌ڵكی له‌سه‌ر نه‌بێ چاكسازی و گۆرانكاری ناكا، پێویسته موعاره‌زه سه‌قفێك بۆ كۆبونه‌وه‌كان دیاری بكات، ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن و خه‌ڵك ده‌یه‌وێ ده‌سه‌ڵات جێبه‌جێی ناكات، خه‌ڵك دابمركێته‌وه ده‌سه‌ڵات پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه، ئه‌و چاكسازییه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌یكات له ترسی خه‌ڵك و ئۆپۆزسیۆن ده‌یكات، خه‌ڵك وموعاره‌زه مردنیان پیشانی ده‌سه‌ڵاتدا”، هه‌وه‌رها ده‌ڵێت “چاكسازیه‌كانی ده‌سه‌ڵات سه‌ره‌كی و گشگیر نین. ده‌سه‌ڵات له ده‌رفه‌ت ده‌گه‌ڕێ، مه‌جالی هه‌بێ به‌گوێی موعاره‌زه ناكات”.