نوچەنێت.هه‌ولێر:
پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه رایدەگەیەنێت،سه‌رقاڵی ئامادەکارین له نزیكترین كاتدا له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا ده‌ست به‌كارده‌بین و دەشڵێت،سەرۆكی حكومەت سەرۆکى حکومەتی هەرێم پێیراگەیاندوە تەواوى دەسەڵاتەکانى پارێزگارێک و زیاتریشى پێدەدات.
عه‌بدوڵا نه‌ورۆڵی،یەکەم پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ئاماژە بەوە دەکات له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه فه‌رمانى دامەزراندنیان بۆ دەرکراوە و دەڵێت”ئێستا سەرقاڵى ئامادەکاری و كۆمه‌ڵێك کارین، كه ئه‌وانه ئاماده‌بو دەست بەکاردەبین، خۆشمان ئەو رێکارەمان تائێستا دواخستوە، چونكه ئه‌و باڵەخانەیەى بۆ بینای پارێزگا ته‌رخانكراوه كۆمه‌ڵێك پێداویستی و ئاماده‌كاری ده‌وێت هه‌ر له چاككردنی رێگاوبانه‌كه‌یه‌وه تا كاری ناو بیناكه و ئاماده‌كردنی كه‌لوپه‌ل و پێداویستیه‌كانی“.
ئەو کە لەسەر پشکى بزوتنەوەى گۆڕان ئەو پۆستەى وەرگرتوە بە سایتی فەرمی حیزبەكەی راگەیاندوە”به‌نیازە سبەینێ و پێش ئه‌و مه‌راسیمه و ده‌ستبه‌كاربونى سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی ناوخۆ بكات ئەو داواكاریانەى هه‌یەتى ئاڕاسته‌یان بكات“.
ئاشکراشى دەکات كە”سەرۆکى حکومەتی هەرێم پێیراگەیاندوە بەهۆى تایبەتمەندى هەڵەبجەوە تەواوى دەسەڵاتەکانى پارێزگارێک و زیاتریشى پێدەدات“.
وتیشی”لە کۆبونەوەیەکى فراوانیدا لەگەڵ بەرپرسان و ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تییه‌كانی شارەکە پێشنیارى ئەوە کراوە لە مۆنۆمێنتى هەڵەبجە مەراسیمى دەستبەکاربونى پارێزگار رێکبخرێت و كه‌سایه‌تیه‌كی هه‌ڵه‌بجه‌ش داوایكردوه ئاماده‌كاری و تێچونی بۆنەکە بخاته ئه‌ستۆی خۆی“.
لەبارەى بەرنامە و شێوازى کارکردنى ئیدارەى نوێى شارەکە نەورۆڵى دەڵێت”هه‌وڵده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ هه‌ردو جێگره‌كەمدا به‌باشترین شێوه هه‌ماهه‌نگی یه‌كتربكه‌ین بۆئه‌وه‌ی ئیش و كاره‌كانی پارێزگاكه به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك بڕوات به‌ڕێوه، بۆ ئەوەش پلان و بەرنامەمان هەیە و هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و پڕۆژه و كارانه‌ی هه‌مانه به‌یه‌ك ره‌نگی و به‌یه‌ك ئه‌جێندا ئه‌نجامیان بده‌ین دور له تێڕوانینی سیاسی، بەڵام به‌ڕێوه‌چونی كاره‌كانیش به بونی بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت جێبەجێ دەکرێن“.