ئه‌گه‌ری ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی خۆپیشاندان هه‌یه
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست نوچه‌نێت كه‌وتوون، ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنه‌وه خۆپیشاندان هه‌یه له شاری سلێمانی، لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنیش ئه‌و ئه‌گه‌ره به دوور نازانن.به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نوچه‌نێت، ئه‌گه‌ر دانیشتنه پێنج قۆڵییه‌كان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، ئه‌گه‌ری ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان ده‌كرێت، ئه‌و زانیارییانه له كاتێكدایه، كه لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی
خۆپیشاندانه‌كان ره‌تناكه‌نه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به نوچه‌نێتی راگه‌یاند، گۆڕان له رووی رێكخستنه‌وه ئاماده‌ی رووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی هه‌موو پێشهاتێكه، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیشدا، كاردۆ محه‌مه‌د سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له باره‌ی له ده‌ستچوونی خۆپیشاندانه‌كان وه‌ك كارتێكی فشار وتی “كێ ده‌ڵێت له داهاتوودا ئه‌و كارته به‌هێزێكی تره‌وه نایه‌ته‌وه پێشه‌وه، كه ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ر كردنی ئاسان نه‌بێت”.چاودێرێكی سیاسی رایگه‌یاند “له ئێستادا زمانی هه‌ردوو لا، به شێوه‌یه‌كه، كه ره‌نگه كێشه‌كان له داهاتوودا به‌ره‌و قوڵتر بوونه‌وه بچێت، چونكه هه‌رچه‌نده دانیشتنه‌كان به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام پێشبینی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی كێشه‌ی قوڵتر ده‌كرێت، كه دوور نیه سه‌ر له‌به‌ری كۆمه‌ڵی كوردستان رووبه‌ڕووی كێشه بكرێنه‌وه”.