ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری ده‌بێته سه‌رۆكی رێكخراوی قاعیده
نوچه‌نێت: ئاژانسه‌كان
به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسه‌كان، ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری جێگه‌ی ئوسامه بن لادن ده‌گرێته‌وه و ده‌بێته سه‌رۆكی رێكخراوی ئه‌لقاعیده، ئه‌مه‌ش له میانی به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌و رێكخراوه‌دا راگه‌یاندراوه.له به‌یاننامه‌كه‌ی رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، كه پاش كوژارنی بن لادن، سه‌ركردایه‌تی رێكخراوه‌كه، دوای ئه‌نجامدانی راوێژێكی زۆر، ئه‌یمه‌ن زه‌واهیرییان بۆ ئه‌و پۆسته ده‌ستنیشان كردووه. ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری به ره‌گه‌ز میسرییه و ماوه‌یه‌كی زۆره جێگری ئوسامه بن لادن سه‌رۆكی رێكخراوی ئه‌لقاعیده بووه.
