نوچه نێت
رۆژنامه‌یه‌كى لوبنانى ئاشكراى ده‌كات، بۆ كردنه‌وه‌ى باڵوێزخانه‌ى قه‌ته‌ڕ له‌به‌غداد. قه‌ته‌ڕ مه‌رجی گه‌ڕانه‌وه‌ى رافع عیساوى و تارق هاشمى داناوه.
ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ى “الاخبار” لوبنانى بڵاوى كرۆدته‌وه كه خالد عه‌تیه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ڕ له‌كاتى سه‌ردانێكى بۆ به‌غدا باسى كردنه‌وه‌ى باڵوێزخانه‌ى قه‌ته‌ڕى له‌گه‌ڵ كراوه. ئه‌ویش وتویه‌تى قه‌ته‌ڕ ئاماده‌یه كۆمه‌كى ماددى عێراق بكات و باڵوێزخانه بكاته‌وه به‌مه‌رجێك عێراق رێگه بدات هه‌ریه‌كه له‌تارق هاشمى كه جێگرى سه‌رۆك كۆمارى پێشوو بوو له‌گه‌ڵ رافع عیساوى بگه‌ڕێنه‌وه عێراق. رۆژنامه‌كه روونیشى ده‌كاته‌وه كه وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ڕ ئه‌و بابه‌ته‌ى له‌گه‌ڵ فوئاد مه‌عسوم و عه‌بادیش باس كردووه.
قه‌ته‌ڕ مه‌رج به‌سه‌ر عێراق داده‌نێت
0
Share.