نوچه نێت
دواى نیگه‌ران بوونى به‌رپرسانى ئێران له زیادبوونى ته‌لاق و بوونى قه‌یره‌یى له‌نێو كچان، حكومه‌تى ئێران سایتێكى فه‌رمى داده‌نێت بۆ یه‌كترناسین و شووكردن.
له راپۆرته هه‌واڵێكى بى بى سى هاتووه ئه‌و سایته له‌لایه‌ن 100 فه‌رمانبه‌ره‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت و له‌لایه‌ن رێكخراوێكه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت به‌ناوى رێكخراوى گه‌شه‌پێدانى ئیسلامى كه راسته‌وخۆ سه‌ر به‌نووسینگه‌ى رێبه‌رى گشتى ئێرانه و بریكارى وه‌زیرى وه‌رزش و لاوان مه‌حمود گوڵزارى له‌لێدوانێكى دا بۆ سایتى بى بى سى هیواى ئه‌وه ده‌خوازێت كه به‌م نزیكانه ئه‌و سایته ببێته هۆكارى دروستكردنى سه‌دان هه‌زار زه‌واج. له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا روونى ده‌كاته‌وه كه‌ئه‌و سایته له‌ئێستادا ته‌نها بۆ تارانه و ناوچه‌كانى دیكه ناگرێته‌وه.
حكومه‌تى ئێران سایتێكى یه‌كترناسین و شوكردن داده‌نرێت
0
Share.