نوچه‌نێت: تایبه‌ت
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه واژۆی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراقی به‌سه‌ره‌وه‌یه، ئاماژه به‌وه ده‌درێت كه سه‌رۆك كۆمار و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی، كۆبوونه‌ته‌وه و له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرس رێككه‌وتوون، له‌وانه‌ش باپه‌ند بوون به ده‌ستوور و رێكه‌وتنه‌نامه‌كان و هه‌وڵدان بۆ كۆتایی هێنان به شه‌ڕی راگه‌یاندنی نێ,ان لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌رۆكی كۆمار…..
به‌ئامانجی ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا له‌باره‌ی بارودۆخی گشتی وڵاته‌وه، ئه‌مڕۆ 15-6 سه‌رۆك مام جه‌لال له‌گه‌ڵ هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی خۆی (تارق هاشمی و د. خزه‌یه‌ر ئه‌لخوزاعی) دا كۆبووه‌وه، له‌وباره‌یه‌شه‌وه رێككه‌وتن له‌سه‌ر:1- كاركردن وه‌ك یه‌ك تیمی پێكه‌وه گونجاو بۆ راپه‌ڕاندنی رۆڵی خۆیان له پاراستنی ده‌ستورو جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌كان، له‌وانه رێككه‌وتننامه‌ی هه‌ولێرو به‌دیهێنانی ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتی له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا.2- بانگهێشتكردنی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ كۆتاییهێنان به شاڵاوی راگه‌یاندن و پشت به‌ستن به گوتاری سیاسی هێمن و بابه‌تییانه، كه بایه‌خ بدات به خاڵه هاوبه‌شه‌كانی له‌سه‌ری رێككه‌ووتون و جیاوازییه‌كان جێبهێڵدرێن بۆ دیالۆگێكی نیشتمانی سه‌رتاسه‌ری هێمنانه.3- هێنانه كایه‌ی كه‌شوهه‌وایه‌كی ئیجابی وه‌ها، كه زه‌مینه خۆش بكات بۆ دیالۆگێكی بنیاتنه‌رانه‌ی راشكاوانه‌ی برایانه‌و له‌و خاڵه‌وه ده‌ستپێبكات كه له دانوستانه‌كانی هه‌ولێردا وه‌ستاون له چوارچێوه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی- دا، تاووتوێبكرێن.4- هاندانی هه‌مووان بۆ خۆپاراستن له هه‌ر شتێك كه كه‌شوهه‌وای سیاسی به‌ره‌و ناكۆكیی ببات، داوابكرێت پشت به خاڵه هاوبه‌شه‌كان و رێككه‌وتنه‌كان ببه‌سترێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئه‌مڕۆی وڵات.
په‌روه‌ردگار سه‌رمان بخات و پشتیوانمان بێت.
جه‌لال تاڵه‌بانیسه‌رۆك كۆمار 15-6-2011