نوچه نێت
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیمارات حكومه‌تى به‌غدا و دیمه‌شق به‌سه‌رچاوه‌ى تیرۆر وه‌سف ده‌كات و په‌رله‌مانتارانى لایه‌نه شیعیه‌كانیش وه‌ڵامى ده‌ده‌نه‌وه.
عه‌بدوڵڵا زاید ئال نه‌هیان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیمارات له لێدوانێكى دا عێراق به هۆكارى تیرۆر وه‌سف ده‌كات و ده‌ڵێ” حكومه‌تى عێراق سه‌رچاوه‌ى تیرۆره” ئه‌م لێدوانه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیمارات له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتار و به‌رپرسانى عێراق نیگه‌رانى لێده‌كه‌وێته‌وه و یه‌كێك له ئه‌ندام په‌ڕله‌مانتارانى عێراق وه‌ڵامى ده‌داته‌وه. عالیه نوسه‌یف ده‌ڵێ” عێراق وڵاتێكى كۆنه و وڵاتى زانست بووه. ئه‌وكات وڵاته بیابانه‌كه‌ى ئێوه نه‌بووه. ئێوه هاتوون پشتگیرى داعش و تیرۆر ده‌كه‌ن”.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیمارات: حكومه‌تى عێراق سه‌رچاوه‌ى تیرۆره
0
Share.