حیزبوڵای عێراق : تاكە زمانمان لەگەڵ ئەمریكییەكان گولـلەیە

0

 

 

نوچەنێت- ئەلعالەم

 

كەتیبەكانی حیزبوڵای عیراق دووبارە بانگهیشتی ئەمریكییەكانی رەتكردەوە بۆ دانوستان و گفتوگۆ، دووپاتیان كردەوە كە تاكە زمان كە لەگەڵ ئەمریكیەكان كۆیان دەكاتەوە گولـلەیە.

 

ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوزیش بڵاوی كردوەتەوە ئەمڕۆ هەینی كەتیبەكانی حیزبوڵا لە بەیاننامەیەكدا دووبارە هەموو دانوستان و گفتوگۆیەكیان لەگەل ئەمریكییەكان رەتكردۆتەوە.

 

لە بەیاننامەكەدا هاتوە :” ئەمە وەڵامی ئێمەیە بۆ داواكاری راوێژكارە ئەمریكییەكان بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ سەركردەكانمان ” دووپاتیشیان كردەوە كە :” تاكە زمانی گفتوگۆمان لەگەڵ ئەمریكییەكان گولـلەیە”.

 

پێگەی فەرمی كەتیبەكانی حیزبوڵا ئەمڕۆ بڵاوی كردوەتەوە كە رۆزۆنۆفی كۆلۆنێڵی ئەمریكی و 25 لە راوێژكارە ئەمریكییەكان لە ڕێگەی بەرپرسە عیراقییەكانەوە داوایان لە كەتیبەكانی حیزبوڵا كردوە لە حەبانیە ، لەگەڵیان كۆببنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com