نوچەنێت-سەوت عێراق
ئەمڕۆ 29ی ئایار ماڵپەڕی سەوت ئەلعێراق وتاری نووسەری شیعە ئەحمەد شەممەری بڵاوكردۆتەوە كە تێیدا بە سوننەكان دەڵێت: حكومەتی بەغدا لەسەر سوننەتی عوسمانی كوڕی عەففان دزی دەكات.
لە وتارەكەدا شەممەری دەڵێت كەناڵە سوننییەكانی وەك رافیدەین و جەزیرە بە ئەنقەست پەیوەندی تەلەفۆنی كەسانێك وەردەگرن كە سوكایەتی بە شیعە دەكەن.
نووسەرە شیعەكە كە خۆی بە نووسەری حەشدی شەعبی و پسپۆڕی بواری تیرۆر دەناسێنێت دەڵێت سوننەكان دەڵێن حكومەتی بەغدا دزی دەكات، منیش پێیان دەلێم حكومەتەكەمان وەك عوسمانی كوڕی عەففان وایە كە پارەی دەوڵەتی بەسەر خزم و كەسوكاریدا بەشدەكرد.
شەممەری دەشڵێت “ئەگەر نوری مالیكی و عەبادی دزن، ئەوە شوێن سوننەتی عوسمانی كوڕی عەففان كەوتوون، دزەكانی كەنداو و وڵاتە سوننەكانی تریش هەر لەسەر رێبازی عوسمانی كوڕی عەففان دەڕۆن”.
نوسەرەكە دەڵێت عوسمانی كوڕی عەففان بە فەتوای عائیشەی هاوسەری پەیامبەری ئیسلام كافرە، كەچی سوننە بە خەلیفەی خۆیان هەژماری دەكەن.
بۆ بینینی نووسینی نووسەرە شیعەكە كلیك بكە