نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ له‌شاری هه‌ولێر كۆنگره‌ی په‌ره‌پێدانی سیسته‌می دادوه‌ری ده‌ستی به‌كاره‌كانی كورد و جێگری سەرۆكی پەرلەمانیش رایگەیاند،جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاته‌كان ئاسووده‌یی به هاوڵاتییان ده‌به‌خشێت.
ئه‌مڕۆ له‌شاری هه‌ولێر كۆنگره‌ی په‌ره‌پێدانی سیسته‌می دادوه‌ری له‌هه‌رێمی كوردستان به ئاماده‌بوونی 200 كه‌سایه‌تی یاسایی ودادوه‌رى وئه‌كادیمی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه دەستی بەكارەكانی كرد كەماوەی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت.
لەو كۆنگرەیەدا دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وتارێكی پێشكەش كرد و تیایدا به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌ستخۆشی له رێكخه‌رانى ئه‌م كۆنگره‌یه كرد و ئاماژه‌ی به قۆناغه‌كانی په‌ره‌پێدانی سیسته‌می دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان كرد و ئاماده‌یی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ده‌ربڕی بۆ هاوكاریكردنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رى له رێگای ئه‌و یاسایانه‌ى كه په‌یوه‌ستن به په‌ره‌پێدانی سیسته‌می دادوه‌رى، هه‌روه‌ها ته‌ئكیدی له گرنگیی جیاكردنه‌وى ده‌ستهه‌ڵاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان و رێزگرتنی ئه‌م ئامانجه له پێناو به‌خشینی ئاسووده‌یی به هوڵاتییانی كرد.