جاكلین ئایزاك كە لە مانگی شوباتی رابردوودا لەسەر بانگهێشتی سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەگەڵ شاندێكی گەورەی 20 كەسی لە بوارەكانی یاسا و مافی مرۆڤ و تەندروستی دەروونی و راهێنەری سەربازی سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد ، وتەكانی خۆی پێشكەش كرد لەبارەی بارودۆخی پەنابەران، ستایشی رۆڵی پێشمەرگەشی كرد لە رزگار كردنی ئێزدی و مەسیحییەكان لە مەترسیەكانی تیرۆر و داعش.
هەورەك پێداگری كرد لەسەر ئەوەی پێشمەرگە تەنها لە پێناو دور خستنەوەی مەترسی لە خاكی خۆی ناجەنگێت بەڵكو هەموو جیهان لە مەترسی تیرۆر دەپارێزن ، داواشی لە حكومەتی ئەمریكا كرد زیاتر هاوكاری مرۆیی پێشكەشی ئاوارەكان بكات چونكە زیاتر لە دوو ملیۆن پەنابەر و ئاوارە لە هەرێمی كوردستان دەژین.هەروەها داوای لە حكومەتی ئەمریكا كرد زیاتر پشتیوانی تەندروستی دابین بكات بۆ ئەوانەی شوێنەواری ئەو شۆكەیان لەسەر ماوە كە بە دەستی داعش توشی بوون. ئەوەشی دووپات كردەوە كە دەبێت پشتیوانی حكومەتی هەریمی كوردستان بكرێت لەبەر ئەوەی خۆڕاگرە لە بەرامبەر تیرۆر و كە ئێستا كێشەیەكی جیهانیە و تەنها كیشەی وڵاتێك یان حكەمەتێك نیە.