نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانی عیراق،ده‌ڵێت،به‌غدا مافه داراییه‌كانی هه‌رێم به‌و بیانووه نه‌داوه گوایه هێشتا سه‌رجه‌م بڕه نه‌وته هه‌نارده‌كراوه‌كه‌ی هه‌رێم بۆ به‌غدا نه‌فرۆشراوه كه ئه‌م بیانووه‌ش نامه‌عقوله.
كاوه محه‌مه‌د، ئه‌ندامی كوردی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به خه‌ندانی راگه‌یاندوه‌و”حكومه‌تی ناوه‌ند مافه داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به‌و بیانووه نه‌داوه كه گوایه هێشتا سه‌رجه‌م بڕه نه‌وته هه‌نارده‌كراوه‌كه‌ی هه‌رێم بۆ به‌غدا، نه‌فرۆشراوه.
وتیشی”ئه‌م بیانووه “نامه‌عقوله”،چونكه فرۆشتن یان مانه‌وه‌ی نه‌وته هه‌نارده‌كراوه‌كه بۆ به‌غدا، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به هه‌رێمی كوردستانه‌وه نییه، جه‌ختیشیكرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان پابه‌نده به رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا و بۆ مانگی نیسانی رابردوو زیاترله 16 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ كردووه.
كاوه محه‌مه‌د راشیگه‌یاند”كه حكومه‌تی به‌غدا به‌پێی به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم، مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌كردووه، ره‌وانه نه‌كردنی مافه داراییه‌كانی مانگی نیسانی رابردووش بۆ هه‌ولێر، به‌ڵگه‌ی ئه‌و راستییه‌ن”.
ئاشكراشیكرد”كاتێك سه‌باره‌ت به هۆكاری ره‌وانه نه‌كردنی مافه داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، پرسیاریان له حكومه‌تی به‌غدا كردووه، بیانووی ئه‌وان ئه‌وه‌بووه كه گوایه هێشتا سه‌رجه‌م ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی هه‌رێمی كوردستانیان نه‌فرۆشتووه، ئه‌م بیانووه‌ش دادپه‌روه‌رانه و یاسایی نییه، چونكه رێككه‌وتنه‌كه باس له‌وه ده‌كات كه هه‌رێمی كوردستان ته‌نها نه‌وته‌كه‌ی ده‌نێرێ و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به فرۆشتنییه‌وه نییه”.