دڵشاد شەعبان: کۆمپانیاکانی نەوت ئامادەن بوودجەی یەک ساڵی هەرێم بدەن

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

جێگری سەرۆكی لیژنەی سامانه‌ سرووشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەینێت ژمارەیەک کۆمپانیای گەورەی جیهان، ئامادەیی خۆیان نیشان داوە لەبەرامبەر پێفرۆشتنی نەوتی هەرێم، بوودجەی یەک ساڵی هەرێمی کوردستان دابین بكه‌ن.

دڵشاد شەعبان،جێگری سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە و سەرچاوە سرووشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان رەتیکردەوە لە ئێستەدا حکوومەتی هەرێم نەوتی خۆی بەخۆی بفرۆشێ و به‌ئاژانسی ئانادۆڵی رایگەیاندوه‌”هەتا ئێستا بەفەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری نەداوە، تاکلایەنە نەوتی هەرێمی کوردستان بفرۆشێت، چونکە هەولێر چاوەڕێی وەڵامی کۆتایی بەغدا دەکات”.

شەعبان روونی کردەوە”بەدەر لە پێداویستیەکانی ناوخۆیی، ئێستا رۆژانە 650 هەزار بەرمیل نەوت رەوانەی دەرەوە دەکرێت، لە کەرکووک رۆژانە 150 بۆ 200 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنرێت، بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم بە کەرکووکیشەوە گەیشتۆتە رۆژانە 850 هەزار بەرمیل، بەدڵنیایی لەماوەیەکی نزیکی داهاتوودا، توانای بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم دەگاتە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا”.

ئەو پەرلەمانتارەی کوردستان دووپاتی کردەوە کە “هیچ بەربەستێک بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێم لە بازاڕەکانی جیهان نەماوە تۆپەکە ئێستا لە گۆڕەپانی بەغدایە، ئەگەر پابەندی رێککەوتنەکە نەبێت، لەسەری مانگی داهاتووە و هەرێم نەوتی خۆی لە دەرەوەی کۆمپانیای سۆمۆ بۆخۆی دەیفرۆشێت”.

دڵشاد شەعبان هەروەها گوتی: “حكوومـەتی عێراق لە هەموو ئەو سکاڵایانەی پێشتر لە دادگە بەرامبەر بەهەرێم تۆماریان کردبوو شکستی هێنا و بەپێچەوانەوە کڕیارانی نەوتی هەرێم زیاتر بووە و بەشێک لە کۆمپانیاکانی نەوتی ئامادەن پارەی پێشەکی بدەن و بوودجەی یەک ساڵی بدەن و هەشە بوودجەی شەش مانگ و سێ مانگ دەدات، هەروەها هەن کە دەڵێن چۆنتان پێ باشە وا رێک دەکەوین، تەنها هەرێم بەنرخی رۆژ نەوتییان پێ بفرۆشێت”.

جێگری سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە و سەرچاوە سرووشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان وتی”نابێت ئەوەمان لەبیر بچێت کە دانوستانەکانی پێشووی نێوان هەولێر و بەغدا، بەچاودێری ئەمریکا و یوئێن بووە و لەسەر داخوازی ئەمریکا دوو جار دەرفەت بە حکوومـەتەکەی عەبادی دراوە تا کێشەکان چارەسەر بکات بەلام بەغدا ئەوەشی نەکرد. هەڵسوکەتەکانی وای کردووە، ئەمریکا و یوئێن بگەنە ئەو قەناعەتەی کە ئەو عەقڵییەتی لە بەغدا هەیە و پێشتریش هەبووە، نەگۆڕاوە و ناشگۆڕێت و بۆیە بەشێویەی ناراستەوخۆ پشتگیری لە سیاسەتی نەوتی هەرێم دەکەن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com