نوچەنێت.هه‌ولێر:
فراکسیۆنی پارتی په‌رله‌مانی عێراق،ئاشكرای دەكات بڕیاره‌که‌ی په‌رله‌مان لەلادانی ئەسیل نوجه‌یفی پارێزگاری موسڵ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ناکۆکیه‌کانی نێوان نوری مالیکی و نوجه‌یفیه
دوێنێ په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر لادانی پارێزگاری موسڵ له پۆسته‌که‌ی دا له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و داوایه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق پێشتر کردبووی.
لەوباەوە خه‌سره‌و گۆران،سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان له په‌رله‌مانی عێراق بەدەنگی ئەەریكای راگەیاندوە”ئه‌و بڕیاره‌ی دوێنێ پێنج شەممە له په‌رله‌مان دراوه بڕیارێکی یاسایی نییه چونکه ده‌بوایه زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ داوایان بکردایه پارێزگاره‌که‌یان لابدرایه و هۆکاریش ده‌ستنیشان بکرێت بۆ لادانه‌که‌ی و ده‌شڵێت ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مان هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه“.
وتیشی بڕیاره‌که‌ی په‌رله‌مان لەلادانی ئەسیل نوجه‌یفی پارێزگاری موسڵ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ناکۆکیه‌کانی نێوان نوری مالیکی و نوجه‌یفیه“.
گۆران دەشڵێت”24 ئه‌ندام له سه‌رجه‌م 39 ئه‌ندامه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ به فه‌رمی نامه‌یان ناردووه بۆ په‌رله‌مانی عێراق که ده‌ڵێن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین پارێزگاری موسڵ له پۆسته‌که‌ی لابدرێت“.
سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی ئاماژە به‌وەش ده‌کات له ناو فراکسیۆنه کوردیه‌کاندا هاوڕایی نه‌بووه له‌سه‌ر لادانی ئه‌سیل نوجه‌یفی له پۆستی پارێزگاری موسڵ و ده‌ڵێت”پارتی و یه‌کگرتووی ئیسلامی و کۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوون که دۆسێکه دوابخرێت به‌ڵام یه‌کێتی و گۆڕان ڕایان جیاواز بووه له‌سه‌ر دواخستنی له‌کار لادانی ئه‌سیل نوجه‌یفی“.