نوچەنێت.knn:
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركرادیه‌تی یه‌كێتی له ده‌باشان و له ماڵی مام جه‌لال 31ی ئەم كۆده‌بێته‌وه،بڕیاره د.به‌رهه‌م ساڵح وتاری یه‌كێتی به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنییه‌وه بخوێنێته‌وه ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه‌ش ئاشكرای ده‌كات، كۆبوونه‌وه‌كه هه‌نگاونانه بۆده‌ستپێكردنه‌وه كۆبونه‌وه‌كان.
به‌مه‌به‌ستی تێپه‌ڕادنی كێشه ناوخۆیه‌كان و هه‌نگاونان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌كردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ته‌نها یه‌ك ڕۆژی به‌رله‌یادی 40 ساڵه‌ی یه‌كێتی، له‌ده‌باشان و له‌ماڵه‌كه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئه‌نجومه‌نی سه‌كردایه‌تی ئه‌و حزبه به‌ئاماده‌بوونی تاڵه‌بانی كۆده‌بێته‌وه, كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سكرتێری ئه‌و حزبه‌ش له‌بروسكه‌یه‌كیدا بۆ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی بانگه‌وازی كۆبونه‌وه‌یه‌ك ده‌كات له‌ورۆژه‌دا.
عه‌دنان موفتی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بە KNNی راگەیاندوە”وتاری یادی دامه‌زراندنی 40 ساڵه‌ی حزبه‌كه‌ی له‌لایه‌ن د.به‌رهه‌م ساڵح ده‌خوێندرێته‌وه“.
موفتی نه‌ی شارده‌وه، كه‌حزبه‌كه‌ی له‌قه‌یرانێكی گه‌وره‌دایه‌و ده‌بێت هه‌نگاو به‌ره‌و كۆنگره بنێت.
له‌باره‌ی مانگرتنی سێ كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش له‌به‌رده‌م مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌یان، عه‌دنان موفتی ده‌ڵێ”ئه‌م گوشارانه بۆ سه‌رمه‌كته‌بی سیاسی كاری باشن بۆ هه‌نگاو نان به‌ره‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌ناوخۆیه‌كان“.