ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یەكێتی داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆ سەر هەریم كورستان دەكات

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی،داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێم دەکات کە بەرنامەیەکی جدی و پراکتیکیان هەبێت بۆ گەڕانەوەی کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکانی دیکەی کوردستان بۆ سەر هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی بە میوانداری نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکوک و ئەندامی مەکتەبی سیاسی ی.ن.ک کۆبوونەوەی ئاسایی مانگانەی خۆی ئەنجامدا.

لەراگەیەندراوی کۆبوونەوەكەش هاتووە”پشتگیری لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەین کە هەوڵێکی زۆرمان بۆ داوەو بڕیارە لە رۆژی ١/٦ بە حزوری هەڤاڵ و رابەرمان مام جەلال ئەنجامبدرێت“.

وەكو لە راگەیەناوەكە ئاماژەی پێكراوە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەندا چەند تەوەرێک تاوتوێکران و بەکۆی دەنگ پەسەندکران لەوانە”ئەنجومەنی ناوەندی داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات کە بەرنامەیەکی جدی و پراکتیکیان هەبێت بۆ گەڕانەوەی کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکانی دیکەی کوردستان کە بەخوێن رزگارکران و پارێزگارییان لێدەکرێت بۆ سەر هەرێمی کوردستان، چونکە جەماوەری ئەو ناوچانە لەدروشمی بریقەداری بێکردار بێزاربوون“.

لەبەشێكی تری راگەیەنراوەكە هاتووە”ئەنجومەنی ناوەندی جارێکی دیکە جەخت دەکاتە سەر هەڵویستی خۆی سەبارەت بە سیستمی سیاسی لە هەرێم کە:هەموارکردنی رەشنووسی دەستوری هەرێم و سازان لەسەری.چەسپاندنی سیستمی پەرلەمانی تەواوەتی لەپرۆژەی دەستوری هەرێمدا.گونجاندنی دەسەڵاتەکانی هەر سێ سەرۆکایەتی هەرێم و مادەو بڕگەکانی تری پرۆژەکە لەگەڵ سیستمی پەرلەمانیدا“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com