نوچەنێت-ئاژانسەكان
ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند كە ئەنجامی پشكنینی DNA بۆ ئەو تەرمە تەواوبوو كە بۆ ئەو تەرمە ئەنجامدراوە كە دەگوترێ عیززەت دوورییە.
عەدیلە مەحموود وەزیری تەندروستی عێراق ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەك رۆژنامەنووسیدا كە لە باڵەخانەی وەزارەتەكەی ئەنجامیدا، گوتی كە ئەوان پشكنینی دی ئێن ئەی یان بۆ ئەو تەرمە ئەنجامداوە و كاری خۆیان تەواوكردووە، بەڵام نموونەی دی ئێن ئەی كەسانی نزیك لە عیززەت دوورییان لەلانییە تا بەراوردی بكەن و دڵنیا ببنەوە كە تەرمەكە عیززەت دورییە یان نا.
عەدیلە مەحموود ووتیشی ئەمریكییەكانیش لەو بارەیەوە هیچ یارمەتییەكیان بۆ عێراق پیشان نەداوە و دی ئێن ئەی بەرپرسانی پێشووی عێراقییان بەوان نەداوە.
واتا تا ئێستا نازانرێ ئەو تەرمە عیززەت دورییە یان نا.