نوچەنێت.هه‌ولێر:
به مه‌به‌ستی په‌سندكردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی لیژنه‌كه‌یان، ئه‌مڕۆ 2015/5/28، لیژنه 21 كه‌سییه‌كه‌ی ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی ده‌ستووری كوردستان-عیراق بۆ راپرسی، له هۆڵی مادده‌ی 140ی په‌رله‌مان، كۆبۆوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه به ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی لیژنه‌كه 21 به‌ڕێوه‌چوو، بڕگه و مادده‌كانی ره‌شنووسی په‌یڕه‌وی ناوخۆی لیژنه‌كه، گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌وه ژماره‌یه‌ك تێبینی و پێشنیاز له رووی یاساییه‌وه ده‌رباره‌ی ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌كه خرانه روو.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، لیژنه 21 كه‌سییه‌كه‌ی ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی ده‌ستووری كوردستان بۆ راپرسی، مادده و بڕگه‌كانی ره‌شنووسی په‌یڕه‌وی ناوخۆی لیژنه‌كه‌ی به كۆده‌نگییه‌وه په‌سندكرد و سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووش به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی لیژنه‌كه، راسته‌وخۆ خوێندنه‌وه بۆ پڕۆژه‌ی ده‌ستوور ده‌كه‌ن.
ره‌شنووسی په‌یڕه‌وی ناوخۆی لیژنه‌كه له 10 به‌ش و 22 مادده پێكهاتووه، تێیدا چۆنیه‌تیی به‌ستنی كۆبوونه‌وه‌كان و به‌ڕێوه‌بردن و میكانیزمه‌كانی گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ی ده‌ستووری كوردستان-عیراق، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی لیژنه‌كه و ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كان و ژماره‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌كه له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا دیاریكراوه.
دوای گفتوگۆی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه، هه‌رسێ به‌شه‌كانی چواره‌م و شه‌شه‌م و حه‌وته‌می پڕۆژه‌كه، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك مادده لادران، به‌مشێوه‌یه پڕۆژه‌كه په‌سندكرا.