نوچەنێت.هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایدهگهێنێت، له‌ماوه‌ى كه‌متر له ساڵێكدا زیاتر له (8) ملیار دینار بۆ شه‌هید و بریندارانى شه‌ڕى داعش خه‌رجكراوه و هه‌روه‌ها فڕۆكه‌ش كڕاوه تا پێشمه‌رگه برینداره‌كانیان پێ ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم بكرێن بۆ چاره‌سه‌ركردن.
به مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له ره‌وشى هێزی پێشمه‌رگه و شه‌هید و بریندارانى شه‌ڕى داعش، ئه‌مڕۆ 2015/5/28 لیژنه‌ى كاروبارى پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و قوربانیانى جینۆساید و زیندانیانى سیاسى له په‌رله‌مانى كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تیی ئاری محه‌مه‌د هه‌رسین سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونى بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى لیژنه‌كه، له هۆڵی لیژنه له ته‌لاری په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ شاندێكى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كۆبۆوه، كه پێكهاتبوو له جێگرى سه‌رۆك ئه‌ركانى پێشمه‌رگه و به‌ڕێوه‌به‌رى پزیشكى گشتى و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ژمێریارى.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌لایه‌ن لیژنه‌ى كاروبارى پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و قوربانیانى جینۆساید و زیندانیانى سیاسى، سه‌رجه‌م ناڕه‌زایی و داواكاریى بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدان و برینداران گه‌یه‌نرایه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه.
له به‌رامبه‌ردا به‌رپرسانى باڵاى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه رایانگه‌یاند كه هاوكاریكردنى بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدان كراوه و به‌رده‌وامیشه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى برینداره‌كان له نه‌خۆشخانه گشتى و تایبه‌ته‌كانى پارێزگاكانى هه‌رێم چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، رایانگه‌یاند كه (7) فڕۆكه‌ی تایبه‌ت كڕدراوه بۆ ئه‌و پێشمه‌رگه بریندارانه‌ى كه پێویست ده‌كات ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم بكرێن بۆ چاره‌سه‌ركردن، ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه ته‌نیا له ( 2014/7/15 تا 2015/5/27)، بڕى (8) ملیار و (250) ملیۆن دینار بۆ هاوكاریكردنى بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدان و چاره‌سه‌ركردنى پێشمه‌رگه برینداره‌كان خه‌رجكراوه.
ئه‌وه‌شیان راگه‌یاند كه له سه‌ره‌تاى شه‌ڕى تیرۆریستانى داعشه‌وه، ئه‌و پێشمه‌رگه بریندارانه‌ى پێویستییان به چاره‌سه‌ركردن هه‌بووه له ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم بۆ ئه‌م وڵاتانه ره‌وانه كراون، (لوبنان، ئیسپانیا، توركیا، ئێران، ئه‌رده‌ن، رووسیا، ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا، ئیمارات، چین، هیندستان)، له‌م وڵاتانه‌ش ئه‌رده‌ن نه‌خۆشخانه‌یه‌كى گه‌وره‌ى پێشكهووتووى گه‌ڕۆكى ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان كردووه به پزیشكى تایبه‌تمه‌ندى خۆیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى برینداره‌كان.