نوچه نێت
سه‌رۆكى هه‌ده‌په له‌لێدوانێكى خۆى به‌كاره‌كته‌رى دزێكى به‌ناوبانگ ده‌شوبهێنێ و له‌سه‌ر ئه‌مه تووشى ره‌خنه ده‌بێت.
له لێدوانێكى دا سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش سه‌رۆكى هه‌ده‌په خۆى به‌رۆبن هود ده‌شوبهێنێ. رۆبن هود كه‌سایه‌تیه‌كه له ئه‌ده‌بیاتى ئینگلیزی دایه گوایه دزى له‌ده‌وڵه‌مه‌ندان كردووه و به هه‌ژارانى داوه. ده‌میرتاشیش وا ده‌ڵێت ” ئێمه وه‌ك رۆبن هودین له ده‌وڵه‌مه‌ندان وه‌رده‌گرین و به‌هه‌ژاران ده‌ده‌ین”. ئه‌و لێدوانه‌ى ده‌میرتاش رووبه‌رووى ره‌خنه بۆیه‌وه چه‌ندین وتارى له‌سه‌ر نووسراوه یه‌كێك له‌وانه كورتولوش تاییزه كه وتارێكى به‌ناوى” رۆبن هودى كوردان” له‌رۆژنامه‌ى ئه‌كشامى توركى بڵاوكردۆته‌وه و نیگه‌رانى خۆى له‌و جۆره لێدوانانه ده‌رده‌بڕێت. نووسه‌ر ده‌ڵێ” ئه‌وه‌ى ده‌میرتاش وه‌ك ئۆجه‌لان بوو ئه‌ویش خۆى به گلگامێش ده‌زانى”.
ده‌میرتاش خۆى به‌دزێكى به‌ناوبانگ ده‌شوبهێنێ
0
Share.