نوچه نێت
ئه‌مڕۆ به‌بڕیارى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران داوایه‌كى عه‌بادى فه‌رامۆش كراوه و نوسینگه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌ن روونكردنه‌وه‌یه‌كى كورت له‌وباره‌یه‌وه ده‌دات.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له وه‌رزى دووه‌مى خۆى دا دانیشتنى 42 به‌سه‌رۆكایه‌تى سه‌لیم جبورى و ئاماده‌بوونى 230 ئه‌ندام ئه‌نجام دا. كارنامه‌ى دانیشتنه‌كه‌ى په‌ڕله‌مان بریتیه له ده‌نگدان بۆ یاساى تۆڕى راگه‌یاندنى عێراقى و ده‌نگدان له‌سه‌ر دووه‌م هه‌مواكردنه‌وه‌ى یاساى گۆڕان ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران” وه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرا داواكه‌ى عه‌بادى له‌باره‌ى لادانى ئه‌سیل نوجه‌یفى بخرێته به‌رنامه‌ى كارى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه به‌ڵام له‌خوێندنه‌وه‌ى كارنامه‌كه ده‌ركه‌وت كه ئه‌و داوایه فه‌رامۆش كراوه له‌لایه‌ن سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه. له روونكردنه‌وه‌یه‌كى زۆر كورتى نووسینگه‌ى سه‌لیم جبورى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌ن هاتووه” سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ ده‌نگدانى بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى پارێزگاى نه‌ینه‌وا ئه‌سیل نوجه‌یفى دواخست”.
په‌ڕله‌مان داوایه‌كى عه‌بادى فه‌رامۆش كرد
0
Share.