نوچەنێت.هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی یه‌كێتیی له‌به‌رده‌م باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی حیزبه‌كه‌یان مانیان گرت و داوای چاره‌سه‌كردنی كێشه‌ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتییان ده‌كرد،بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حیزبه له‌گه‌ڵ مام جه‌لال كۆده‌بنه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌به‌رده‌م باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌و مانیان گرت و خوازیاری چاره‌سه‌كردنی كێشه‌ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی بوون.
له‌وباره‌یه‌وه سایتی فه‌رمی یه‌كێتی بڵاوی كردوته‌وه،كه مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتیی رایگه‌یاندوه”له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی نامه‌كه ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی كۆبووه‌و تاوتوێ نامه‌كه كرا‌و بڕیاریش درا رۆژی 31 ی مانگ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ هه‌ڤال مام جه‌لال كۆ ببێته‌وه و دواتر بڕیار له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر رێچكه‌كه‌ی خۆی“.