نوچه نێت
به‌رپرسێكى گه‌وره‌ى ئه‌مریكى به ئاژانسى فرانسى پرێسى وتوه” ئه‌مریكا رۆژانه لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وكه‌سانه ده‌كات كه گومانى ئه‌وه‌یان لێ ده‌كرێت په‌یوه‌ندیان به داعشه‌وه هه‌بێت”.
دوێنێ چوارشه‌ممه به‌رپرسێك كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه و به‌ناوى به‌رپرسێكى گه‌وره له‌هه‌واڵه‌كه‌ى فرانس پرێس هاتووه و تویه‌تى” رۆژانه لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ى ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌وه ده‌كه‌ین كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه له ئه‌مریكا ده‌كرێت” ئه‌و به‌رپرسه ده‌شڵێ” ستراتیژیه‌تى داعش ئێستا ئه‌وه‌یه هانى ئه‌و كه‌سانه بدات كه چه‌كیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى له‌ناوه‌وه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا كارى تیرۆر بكه‌ن”. ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات رۆژانه ناوى نوێ ده‌رده‌كه‌وێت كه گومانى ئه‌وه‌یان لێ ده‌كرێت په‌یوه‌ندیان به‌داعشه‌وه هه‌بێت. بۆیه نوسینگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى فیدڕالى fbi چاودێرى هه‌موو ئه‌و په‌یوه‌ندیانه ده‌كات كه گومانیاوى و له‌ناو ئه‌مریكاوه به داعشه‌وه ده‌كرێن. له‌كۆتایى لێدوانه‌كه‌شى ده‌ڵێ” fbi پوێستى به‌زانیارى هه‌یه له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كان، چاودێركردنى یه‌كه به‌یه‌كه‌ى كه‌سه گومانوییه‌كان، چونكه ئه‌وان به‌ته‌نیا جموجۆڵ ده‌كه‌ن”.
ئه‌مریكا له داعشى ناوخۆى ده‌ترسێت
0
Share.