نوچەنێت.هه‌ولێر:
بڕیاربوو شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا بكات به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا،به‌ڵام به‌هۆی داگیركردنی شاری ڕومادی له‌لایه‌ن داعشه‌وه سه‌ردانه‌كه دواخراوه،په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێت،هه‌ر كاتێك پێویست بكات شاندی هه‌رێم ده‌چێته به‌غدا.
عه‌بدولقادر محه‌مه‌د،ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتیی بهNNA ڕِاگه‌یاندوە”بڕیاربوو له‌ماوه‌ی ڕابردودا شاندی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بكات، بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی‌و نه‌وتی نێوان به‌غدا‌و هه‌رێم، به‌ڵام به‌هۆی داگیركردنی شاری ڕومادی له‌لایه‌ن داعشه‌وه، سه‌ردانه‌كه دواخراوه، ده‌شڵێت:”هه‌ركاتێك پێویست بكات شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات”.
سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وانه‌كردنی پاره‌ی مانگی پێنج له‌لایه‌ن به‌غداوه بۆ هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد”حكومه‌تی فیدراڵ بۆ مانگی پێنج به‌گوێره‌ی بودجه‌ی پارێزگاكان‌و هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی دیكه، پاره ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، جه‌ختیش له‌وه‌ده‌كاته‌وه،پێویستبوو حكومه‌تی عێراق به‌هه‌مان شێوه‌ی مانگی پێنج،پاره‌ی مانگی چواریشی ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم بكردایه، كه به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه به‌غدا پاره‌ی ته‌واوی بۆ هه‌رێم ڕه‌وانه نه‌كردوه، وتیشی:”ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڵانه دوباره نه‌بنه‌وه، ئه‌وا به‌غدا بۆ مانگی پێنج به‌شه بودجه‌ی ته‌واوی هه‌رێم ڕه‌وانه ده‌كات”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران باسیله‌وه‌شكرد”چاوه‌ڕوانده‌كرێت پاره‌ی ئه‌م مانگه كه به‌غداوه ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت،زیاتر بێت له‌و بڕه‌ی له‌مانگی نیساندا ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم كرا”.