نوچەنێت.هه‌ولێر:
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ په‌لامارێكی چەكدارانی داعش بۆسه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه تێكشێكندراو 12 تیرۆرست كوژران.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به سایتی فەرمی یەكێتی راگه‌یاندوە”به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ تیرۆرستانی داعش له‌ناو سه‌نته‌ری شاری شه‌نگال په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌یانداو به‌توندی له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه وه‌ڵامی په‌لاماره‌كه‌یان درایه‌وه“.
وتیشی”له‌و شه‌ڕوپێكدادانه‌دا كه كه‌متر له سه‌عاتێكی خایاند 12 تیرۆرست داعش كوژران و ژماره‌یه‌ك تیرۆرستی تریش برینداربوون، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هیچ زیانێكیان به‌رنه‌كه‌وت“.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد”كه هاوكات فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆردومانی مۆڵگه‌كانی تیرۆرستانیان له هه‌مان ناوچه كرد“.