نوچه نێت
سایتێكى عێراقى ئاشكراى ده‌كات، ئیبراهیم جه‌عفه‌رى هه‌ینى رابردوو سه‌ردانى ئێرانى كردووه و كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نهێنى 6 كاتژمێرى ئه‌نجام دوه.
سایتى عه‌باسیه نیوز هه‌واڵی سه‌ردانه‌كه‌ى ئیبراهیم جه‌عفه‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراقى بۆ ئێران بڵاوكردۆته‌وه و ئاشكراى ده‌كات كه جه‌عفه‌رى 6 كاتژمێر له‌كۆبوونه‌وه دا بووه له‌گه‌ڵ خامه‌نایى و قاسم سوله‌یمانى بۆ ئه‌وه‌ى رازیان بكات. عێراق پشت به‌هێزه‌كانى ئه‌مریكا ببه‌ستێت. روونیشى ده‌كاته‌وه جه‌عفه‌رى له‌لایه‌ن عه‌بادییه‌وه نێردراوه. سه‌ره‌راى ئه‌مه‌ش سایته‌كه ده‌ڵێ ناكۆكى له‌نێوان لایه‌نه شیعیه‌كان هه‌یه له‌باره‌ى پشت به‌ست به‌هێزه‌كانى ئه‌مریكا بۆ پاراستنى به‌غدا كه كه‌وتۆته هه‌ڕه‌شه‌كانى داعشه‌وه، به‌ڵام وه‌ڵامى ئێران ئه‌وه‌بووه كه ئه‌و بابه‌ته هێلى سووره و نابێت به‌غدا تێپه‌ڕێنێ. له‌كۆتایشدا سایته ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه زانیارییه‌كانى له چه‌ند ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وه‌رگرتووه.
جه‌عفه‌رى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نهێنى 6 كاتژمێرى ئه‌نجام داوه
0
Share.