راوێژكارێكی سوپای ئەمریكا: عێراق چیتر ناتوانێت بگەڕێتەوە بۆ سیستمی حوكمڕانیی مەركەزیی

0

 

 

نوچەنێت-سی ئێن ئێن

 

ئیما سكای راوێژكاری سیاسیی پێشووی سوپای ئەمریكا دەلێت چیتر عێراق ناگەڕێتەوە بۆ سیستمی حوكمڕانیی مەركەزیی و باسی هۆكارەكانی ناكارایی سوپای عێراقیش دەكەت لە شەڕی دژە داعش.

 

سكاى وتويەتی “لە وڵاتێكدا كە سیاسییەكان كۆك نەبن لەسەر شوناسی دەوڵەت، ناكرێ سوپایەكی نیشتیمانی پێكبهێنرێت. ئەوەتا سەرەڕای ئەوەی ئەو هەموو چەكە دەدرێتە سوپای عێراق، كەچی سایكۆلۆجیا و ورەی شەڕكردن لەلای ئەو سوپایە درووستنابێ، هەموو ئەوەش بەهۆی ململانێ سیاسییەكانی وڵاتەكەوەیە”.

 

لەبارەی گۆڕانكارییەكانی گۆڕەپانی عێراقیشەوە وتویەتی “پێموانییە عێراق جارێكی تر بگەرێتەوە بۆ سیستمی حوكمڕانیی مەركەزیی، چونكە ئەو سیستمە لە عێراق شكستی هێنا. ئێستا عەبادی دەیەوێت بە ئاراستەیەكی راستدا بڕوات، بەڵام لەمپەری لەپێشە، هەر لە میلیشیا شیعەكانەوە هەتا ئەو سیاسییە شیعانەی كە دەڵێن ئەگەر چەك بدەیتە سوننە بۆ شەڕی دژە داعش، دواتر سوننەكان ئەو چەكە روودەكەنە ئێمەی شیعە”.

 

لەبارەی ئازادكردنی ناوچە سوننییەكان لەدەست داعش، سكای وتویەتی “لەكۆتاییدا تەنیا خەڵكی سوننە دەتوانن شكست بە داعش بهێنن، ئێستا كاتێك لەلایەكەوە مالیكی و حكومەتی عێراق و لە بەرامبەردا داعش دەبینن، داعش بە خراپێكی گونجاوتر دەزانن!”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com