نوچەنێت.ههولێر:
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان كە هاوكات سكرتێری یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستانی سەر بەحیزبەكەیەتی بە فەرمی دەستی لە پۆستی ڕێكخراوەكەی كێشایەوە.
ئومێد خۆشناو،سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان،لە ڕوونكردنەوەیەكدا كە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوی كردوتەوە،بەفەرمی دەست لەكار كێشانەوەی خۆی لە پۆستی سكرتێری یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستانی سەر بەحیزبەكەی راگەیاندوە كە بۆماوەی 6ساڵ سكرتێری ئەو رێكخراوەبوە.
لە بەشێكی روونكردنەوەكەی خۆشناو هاتووە”ئەگەر تەمەنم دابەشی دووبکەم نیوەی زیاتری کارکردن و خزمەت بوو له قوتابخانەی یه کێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان،به شانازیەکی زۆرەوه له پلەی ئەندامیەتی تاگەیشتن به دواپله که سکرتێربونی لاوان بوو قۆناغ به قۆناغ و پله به پلەم بڕی.ئێستاش به هۆی کاری ترم لەو فێرگەیه دەردەچم و کۆتای به کارکردن له و ڕێکخراوه دەهێنم“.
ئومێد خۆشناو راشیگیاندوە”لە دڵەوه دەڵێم ئەوشەش ساڵەی ڕابردوو هەرچی کاری باش و خزمەتی لاوان کرابێت شانازیەکەی بۆ تەواوی کادیرانی لاوانه و گشتمان وەک یەک تیمی خزمەت بوینه،هەرچی کم و کوڕیش هەبوبێت من تنیا وەک سکرتێر لێی بەرپرسم و له ئەستۆی منه و کەس لێی به رپرسیار نیه جگه له من“.