نوچەنێت.ههولێر:
سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایدەگەێێت،ئامادەكاری كراوە بۆ ئەوەی لە زووترین كاتدا موسڵ لە دەستی داعش ئازاد بكرێت و سەرسووڕمانی خۆشی نیشان دا كە چۆن شاری ڕەمادی كەوتە دەست داعش.
مەسعوود بارزانی،سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە دیدارێكیدا لەگەڵ كەناڵی(فڕانس 24) ڕایگەیاندوە”ئامادەكاری كراوە بۆ ئەوەی لە زووترین كاتدا موسڵ لە دەستی داعش ئازاد بكرێت“.
بارزانی”سەرسووڕمانی خۆی نیشان دا كە چۆن شاری ڕەمادی كەوتە دەست داعش و دەبێت لێكۆڵینەوە لەو بارەیەوە بكرێت“.
وتیشی”پێویست ناكات موسڵ لەمە زیاتر چاوەڕوانی ئازادكردنی خۆی بكات“.
ئاشكراشی كرد كە”ئێمە حەز دەكەین بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ چەك بگاتە هێزی پێشمەرگە و لەم ڕووەیشەوە ئەمەریكا گەرەنتیی داوە كە بە زووترین كات چەك بگاتە هێزی پێشمەرگە“.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان وتیشی”هێرشە ئاسمانییەكانی هاوپەیمانان،پاڵپشتییەكی باشن بۆ ئێمە و من دڵنیاشم بە تێپەڕبوونی كات،لەسەر دەستی پێشمەرگە داعش بە تەواوەتی تێك دەشكێنرێت“.