نوچەنێت- سپۆتنیك
عەباس بەیاتی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ئەمریكای بە كەمتەرخەم تۆمەتبار كرد لە بەرامبەر پشتیوانی كردنی هیزە عیراقییەكان كە دژی داعش دەجەنگن.
بەیاتی رۆژی چوارشەممە وتی :” جوڵەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە رابەرایەتی ئەمریكا لە دژی داعش لەو ئاستەدا نەبوو كە حكومەتی عێراقی هیوای بۆ دەخواست بۆ رێگری كردن لە كەوتنی رومادی پێش چەند رۆژێك”.
هەورەها وتی :” ئەوەی لە شاری تەدموری سوریا و رومادی عێراق روویدا پرسیاری ئەوەی لا وروژاندین كە داعش چۆن وا بە ئاسانی جوڵە دەكات بێئەوەی لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانانەوە لە سەرەتاوە بپێكرێت”.
بەیاتی هەروەها ئاماژەی بەوە دا كە هاوپەیمانان چارەسەری بارودۆخەكەیان نەكرد كاتێك ئەندامانی داعش دەستیان بە جوڵە كرد بە تایبەتیش لەو ناوچانەی كە خاڵین لە دانیشتوان و پێكرانییان ئاسانە. هیوایشی خواست هاوپەیمانان ئەو هۆكارە بۆ عیراق روون بكەنەوە.
لە 20ی مایسدا داعش دەستی گرت بەسەر شاری تەدموری سوریا كە چەندین ناوچەی شوێنەواری بەنرخی تیدایە، ئەمە دوای سێ رۆژ لە دەستبەسەردا گرتنی شاری رومادی سەنتەری پارێزگای ئەنبار روویدا.