روونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ رای گشتی …
له‌م ماوه‌یه‌دا له هه‌ندێك رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه گوایه له بازگه‌ی دێگه‌ڵه رێگری له كاك كۆسره‌ت، كراوه..
راستی رووداوه‌كه به‌م شێوه‌بووه:
رۆژی 29-5-50211 له‌باره‌گای تایبه‌تی كاك كۆسره‌ت دانیشتنێك كرا كه به‌ڕێزان كاك شێخ جه‌عفه‌ر وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و مامۆستا جه‌لال بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و ژماره‌یه‌كیش له هه‌ڤاڵانی سه‌ركردایه‌تی و كادری ی.ن.ك له‌و دانیشتنه‌دا بوون.
به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئه‌منیه‌تی سازدانی یادی 36 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك له هه‌ولێر، به‌ڕێز كاك كۆسره‌ت گفتوگۆی له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ كردبوو بۆ هێنانی فه‌وجێك پێشمه‌رگه به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایشی مه‌راسیمه‌كه.
به‌داخه‌وه زانیاری هه‌ڵه به لێپرسراوانی باڵای ئه‌منی و ئیداره‌ی هه‌ولێر گه‌یشتبوو كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هێزێكی ره‌وانه‌ی هه‌ولێر كردووه، له‌سه‌ر ئه‌م زانیاریه هه‌ڵه‌یه، خاڵی پشكنینی هه‌ولێر ناڕه‌زاییان پیشان دابوو له چوونه ژووره‌وه‌ی ته‌نها 80 پێشمه‌رگه كه به‌مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی چوونه هه‌ولێریان پاراستنی بۆنه‌كه‌و میوانه به‌ڕێزه‌كان بوو.
له‌بازگه‌ی دێگه‌ڵه كاك عه‌دنان موفتی و كاك ئاسۆ مامه‌ندیان راگرت، هه‌تا ره‌زامه‌ندی كاك عیسمت ئه‌رگووشی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی ئیداره‌ی هه‌ولێر وه‌رگیرا، ئینجا رێگه‌یان پێ‌درابوو، له‌و ماوه‌یه‌دا كاك كۆسره‌ت له دوای ئه‌وانه‌وه بوو بۆ هه‌ولێر كه به‌ته‌له‌فۆن له‌لایه‌ن كاك ئاسۆ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر ئاگاداركرا له‌ڕه‌وشی بازگه‌كه، له‌لایه‌ن لێپرسراوی پێشمه‌رگه‌كانی كاك كۆسره‌ته‌وه مه‌كته‌بی به‌ڕێز كاك مه‌سعود و كاك نێچیرڤان و كاك مه‌سرور ئاگاداركران و هاوكات مه‌كته‌بی به‌ڕێز مام جه‌لال ئاگادار كرایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كێشه‌یه‌ك دروست نه‌بێت، به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو جاره‌كانی تر، ئه‌مجاره كه‌مترین ژماره له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كاك كۆسره‌ت بوون كه ژماره‌یان 60 كه‌س بوون.
وه‌ڵامی مه‌كته‌بی جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌وه‌بوو رێگا كراوه‌یه بۆ به‌ڕێز كاك كۆسره‌ت و هه‌ر هێزێكی له‌گه‌ڵدا بێت بفه‌رموێت بۆ شاری خۆی و ماڵی خۆی كه كاروانی سه‌یاره‌كانی ته‌نها 8 سه‌یاره بوو گه‌یشتنه بازگه‌ی دێگه‌ڵه، دیاربوو ره‌وشی بازگه‌كه نائاسایی بوو، به‌ڕێز كاك كۆسره‌ت بانگی ئه‌فسه‌ری لێپرسراوی بازگه‌كه‌ی كرد بۆ روونكردنه‌وه‌ی هۆی ئه‌و باره نائاساییه، له وه‌ڵامدا ئه‌فسه‌ره‌كه داوای مۆڵه‌تی كرد كه ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ كاك عیسمه‌ت ئه‌رگوشی بكات بۆ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی رۆیشتنی كاروانه‌كه.
به‌ڕێز كاك كۆسره‌ت پشت ئه‌ستور به ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێش وه‌ختی مه‌كته‌بی به‌ڕێز كاك مه‌سعود و كاك نێچیرڤان و كاك مه‌سرور به‌ره‌و هه‌ولێر به‌ڕێكه‌وت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و بازگه‌یه ئاگادار نه‌كرابوو له فه‌رموو لێكردنی به‌ڕێزیان، بۆیه ئه‌و باره نائاساییه روویدا، به‌ڕێز كاك كۆسره‌ت بۆ رێگرتن له‌ڕوودانی كێشه‌و گرژی بڕیاریدا بگه‌ڕێته‌وه نه‌چێته هه‌ولێره‌وه، ده‌ستبه‌جێ به‌ڕێز كاك نێچیرڤان كه ئه‌و ره‌فتاره نادروسته‌ی ئه‌و بازگه‌یه‌ی بیستبوو ته‌له‌فۆنی بۆ به‌ڕێز كاك كۆسره‌ت كرد‌و خۆشی گه‌یشته لای كاك كۆسره‌ت بۆ بازگه‌ی دێگه‌ڵه، هه‌مان كات به‌ڕێزان وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێرو كاك رێباز بێركۆتی گه‌یشتنه جێگاكه‌و به‌داوای لێبوردنێكی زۆره‌وه هه‌موویان پێكه‌وه گه‌ڕانه‌وه هه‌ولێر.
بۆ رۆژی دوایی به‌ڕێزان كاك مه‌سرور بارزانی و كه‌ریم سنجاری ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سه‌ردانی به‌ڕێز كاك كۆسره‌تیان كرد له‌باره‌گای تایبه‌تی خۆی له هه‌ولێر بۆ نه‌هێشتنی هیچ ئاسه‌وارێكی ئه‌و ڕه‌فتاره نادروسته‌ی بازگه‌كه.
به‌ڕێزیشی له‌به‌رزڕاگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پاراستنی هێمنی وئاشتی و ته‌بایی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان به سوپاسه‌وه، هه‌ڵوێستی جه‌نابی كاك نێچیرڤان بارزانی و نوێنه‌رانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی نرخاند‌و دووپاتیكرده‌وه كه به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان له‌سه‌رویی هه‌موو كێشه‌و گیروگرفتێك و ئه‌و رووداوه نه‌شیاوه‌دایه.
له‌دوا ژماره‌ی گۆڤاری لڤین كه‌سێك به‌ناوی سالار ره‌حمان كه خۆی وا نیشانداوه ئامۆزای كاك كۆسره‌ته‌و له شه‌وی رووداوه‌كه له‌گه‌ڵی بووه، نوسینێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه پڕه له درۆ‌و ده‌له‌سه، به‌ڕێز كاك كۆسره‌ت چوار ساڵ زیاتره ئه‌م سالاره‌ی نه‌بینیوه له‌سه‌ر هه‌ندێك كاری نابه‌جێ كه داوای یاسایی له‌سه‌ره، راستی رووداوه‌كه هه‌ر ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ره‌وه بۆ رای گشتی روونكراوه‌ته‌وه تا هیچ كه‌س و لایه‌نێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و مه‌رامی خۆیان به‌كاری نه‌هێنن.
راگه‌یاندنی
نوسینگه‌ی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی
12-6-2011
