هیچ گۆڕانكارییه‌ك له كۆنگره‌ى سێیه‌مى كۆمه‌ڵ ناكرێت
نیوه‌ى ئه‌ندامانى كۆنگره‌ى كۆمه‌ڵ به‌ته‌عیین دانراون
من خۆم كاندیدنه‌كردوته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌م له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی كۆنگره و ئاڕاسته‌ی كۆمه‌ڵ هه‌یه
نوچەنێت.تایبەت:
ئارام قادر كارگێرى ئه‌نجومه‌نى چاودێرى كۆمه‌ڵ ره‌خنه‌ى له‌سه‌ر كۆنگره‌ى سێیه‌مى حزبه‌كه‌ى هه‌یه و ده‌ڵێ” نیوه‌ى ئه‌ندامانى كۆنگره به ته‌عیین دانراون و كۆنگره‌كه‌ش هیچ گۆڕانكارییه‌ك له كۆمه‌ڵ ناكات”.
كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان لە ماوەی 14 ساڵی تەمەنیدا دوو كۆنگرەی گشتی سازكردووە و بریاریشه(30/5/2015 تا 1/6/2015) كۆنگره‌ی سێیه‌می خۆی له‌شاری هه‌ولێری هه‌ولێری هه‌رێمی كوردستان و بە بەشداری 760 ئەندام و لە ژێر دروشمی “پێكەوە بەرەو لوتكە” ئه‌نجام بدات.
له‌كاتێكدا كۆمه‌ڵى ئیسلامى به‌ره‌و كۆنگره ده‌چێت. وه‌ك زۆربه‌ى حزبه‌كانى دیكه لێره‌و له‌وێ باس له باڵ باڵێنى ناو ئه‌و حزبه ده‌كرێت و به‌ناراسته‌وخۆش ئه‌ندامانى ئه‌و حزبه له نووسین و بۆچوونه‌كانیان باسى ده‌كه‌ن. له‌وانه ئارام قادر، کارگیری ئەنجومەنی چاودیری كۆمەڵی ئیسلامی له‌په‌یجه‌كه‌ى خۆى ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 27/5 كورته وتارێكى نووسینه‌وه به‌ناوى “باڵ و ته‌كتول و خه‌ت له حزبدا” ئه‌و بێئه‌وه‌ى باسى كۆمه‌ڵ بكات. باس له‌وه ده‌كات كه زۆربه‌ى حزبه‌كانى كوردستان رووبه‌رووى ئه‌و كێشه‌یه بوونه‌ته‌وه. پێشیوایه بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشانه گرنگه سه‌ركردایه‌تى حزبه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه لاى ئه‌ندامه‌كانیان و دواتریش ئارام قادر 9 پێشنیارى بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌كتولات نووسیوه. له لێدوانێكی تایبه‌ت به‌نوچه‌نێت ئارام باس له ئامانجى نووسینى وتاره‌كه‌ى ده‌كات و ده‌ڵێ” ئه‌وه‌ی كه نوسیومه به‌شێوه‌یه‌كی گشتیه ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ر كه‌سێك ئه‌و میكانیزمانه به‌كار نه‌هێنێت به‌ته‌ئكید كوتله و باڵ باڵێنی تیایه پێچه‌وانه‌كه‌شی راسته بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بێت و هه‌موو ئه‌ندامانی كۆنگره به هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت ئه‌وه به‌ته‌ئكید باڵ باڵێنی تێدا ده‌بێت”.
دواتر ئارام له لێدوانه‌كه‌ى بۆ نوچه نێت باسى له كۆنگره‌ى كۆمه‌ڵ كرد و وتى “كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵ له سه‌دا په‌نجای ئه‌ندامانی زیاتر به‌ته‌عین دانراون و راسته‌وخۆ ده‌بنه ئه‌ندامی كۆنگره بۆ نموونه زۆرترین پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ناو كۆنگره ئه‌نجام ده‌درێت بۆیه ئه‌و دیارده‌یه هه‌ر سه‌ر هه‌ڵده‌دات. ئه‌گه‌ر به‌وشێوه‌یه‌ی من وتومه ئه‌نجام بدرێت كه‌مترین دیارده‌ی باڵ باڵێن ده‌مێنێته‌وه،به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و پێچه‌وانه‌كه‌ی بێت و به‌و ئاقاره‌دا نه‌ڕوات به‌ته‌ئكید باڵ باڵێن دروست ده‌بێت “.
ئارام قادر كه‌پێشتر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بوو ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات كه ئه‌و وتاره‌ى نووسیویه‌تى گوزارشتكردن له بۆچوونى ئه‌ندامانى كۆمه‌ڵه بۆیه له لێدوانه‌كه‌ى بۆ نوچه نێت وتیشی”ئه‌و پیشنیارانه رای زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه. ئه‌گه‌ر بێت و سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ بگه‌ڕێته‌وه بۆ رای ئه‌ندامان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌دڵنیایه‌وه پێشنیاره‌كان وه‌رده‌گیرێن و په‌سند ده‌كرێن،به‌ڵام كه ناگه‌ڕێنه‌وه به‌دڵنیایه‌وه پێشنبیاره‌كان جێبه‌جێ ناكرێن و فه‌رامۆش ده‌كرێن”.
له‌باره‌ى ئه‌وه چاوه‌روانى چ گۆڕانكارییه‌ك له كۆنگره‌ى كۆمه‌ڵ ده‌كرێت ئارام ده‌ڵێ”هیچ گۆڕانكارێك له كۆنگره‌ی سێیه‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامی ناكرێت،كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و حیزبه‌كانی تری كوردستانیش هه‌مووی كۆنگره‌یه‌كی رۆتینیه،كۆمه‌ڵێك كاروباری رۆتینی دوباره ده‌بێته‌وه و وه‌كو كۆنگره‌كانی تر هیچ گۆڕانكارێك رونادات”.
روونیشیكرده‌وه”:ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه سیسه‌می هه‌موو حیزبه‌كان ئه‌وه‌یه كه‌ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ رای گشتی ئه‌ندامان زۆرتر بڕیاره‌كان له چوارچێوه‌ی سه‌ركردایه‌تی ده‌رده‌كرێت،ئه‌گه‌ر بێت و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و حیزبه‌كانی تریش بگه‌ڕێنه‌وه بۆ رای ئه‌ندامان به‌شێوه‌ێكی گشتی به‌دڵنیایه‌وه ئاڕاسته‌ی زۆربه‌ی حیزبه‌كان ده‌گۆڕێت به‌ڵام ئیستا زۆربه‌ی حیزبه‌وكان و كۆمه‌ڵی ئیسلامیش له‌ناویانه زۆرترین بڕیاره‌كانی له چوارچێوه‌ی سه‌ركردایه‌تی ده‌رده‌كرێت”.
ئارام قادر كه له خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بوو له‌باره‌ى خۆشى وتى”” من خۆم كاندیدنه‌كردوته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تێبینی و ره‌خنه‌م له‌سه‌ر نه‌خشه رێگای و به‌رنامه‌ی كۆنگره و ئاڕاسته‌ی كۆمه‌ڵ هه‌یه.ئه‌وه‌شم راگه‌یاندوه ئه‌گه‌ر بێت و چاكسازیش له‌وانه دا بكرێت بیگومان خۆم كاندید ده‌كه‌م و كام ئه‌ركه‌ش قورسه ده‌یگرمه ئه‌ستۆم”.
له‌باره‌ى ئه‌ندامه‌كانى دیكه‌ى سه‌ركردایه‌تیش وتی” له كۆی 31 ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ته‌نها 12 خۆیان كاندید كردوته‌وه‌و له كۆی 26 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی چاودێری ته‌نها دوو كه‌س خۆی كاندید كردوته‌وه”.
كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان یه‌كێكه له حزبه ئیسلامییه‌كانى كوردستان دواى جیابوونه‌وه له بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى دامه‌زراوه لە پەرلەمانی كوردستان خاوەنی شەش كورسی و لە پەرلەمانی عێراق خاوەنی سێ كورسییە. لە حكومەتی عێراقی بە وەزیرێكی دەوڵەت و لە حكومه‌تی هەرێمی كوردستانیش بە وەزیری كشتوكاڵ و ئاودێری و وەزیرێكی هەرێم و سەرۆكی چەند دەستەیەك بەشدارە.