نوچەنێت.هه‌ولێر:
به‌ھۆی تۆپبارانی تۆبخانه‌كانی ھێزی پێشمه‌رگه بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش، ئه‌مڕۆ ٤٦ ته‌رمی چه‌كداره‌كانیان گه‌یه‌ندراونه‌ته پزیشكی دادی شاری موسڵ.
سه‌عید مه‌موزینی به‌رپرسی راگه‌یاندنی لقی ١٤ی پارتی دیموكراتی كورددستان له موسڵ به خه‌ندانی راگه‌یاندوه”به‌ھۆی تۆپبارانی به‌رده‌وامی تۆبخانه‌كانی ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ سه‌ر باره‌گاكانی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش رۆژانه زیانێكی زۆری گیانیان به‌رده‌كه‌وێت “.
وتیشی”ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه ٢٧ی ئایاری ٢٠١٥، ته‌رمی ٤٦ چه‌كداری رێكخراوی تیرۆریستی داعش گه‌یه‌ندراونه‌ته پزیشكی دادی شاری موسڵ” .
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو”ئه‌و 46 كوژراوه‌ی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌ھۆی تۆپبارانی ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ سه‌ر باره‌گاكانیان له به‌ره‌كانی شه‌ڕ كوژراون”.
له لایه‌كی تره‌وه سه‌عدی مه‌موزینی باسی له‌وه‌شكرد”ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش یه‌كێك له كۆنترین مزگه‌وته‌كانی شاری موسڵ ته‌قاندووته‌وه”.
روونیشیكرده‌وه”ئه‌و مزگه‌وته كۆنه به‌ناوی مزگه‌وتی به‌كر ئه‌فه‌ندی بووه كه له ساڵی ١٢٠٧ ھـ له سه‌ر ده‌ستی كه‌سێك به‌ناوی یونس بن عه‌بدولداھیم دروستكراوه كه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ وه‌ك قوتابخانه‌یه‌كی ئایینی به‌كاریھێناوه”.