نوچه‌نێت
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا ره‌خنه له ناوى ” لبیك یاحسین” ده‌گرێت كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانى عێراقه‌وه له پرۆسه‌ى رزگاركردنى رومادى نراوه.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا(په‌نتاگۆن) دوێنێ سێشه‌ممه ره‌خنه‌ى له‌به‌كارهێنانى ئه‌و ناوه گرت كه له‌پرۆسه‌ى رزگاركردنى رومادى نراوه. و هۆشیاریشى دا شیعه‌كان رزگاركردنى ئه‌و شاره نه‌كه‌نه هه‌ڵێك. له‌لایه‌ن هێزه‌كانى عێراقه‌وه پرۆسه‌ى رزگاركردنى روماى به ” لبیك یاحسین” ناونراوه. ئه‌مه‌ش نیگه‌رانى بۆ هێزه سوننه‌كانى عێراق و هاوپه‌یمانانیش دروست كردووه. چونكه رومادى شارێكى زۆرینه سوننه‌یه. بۆیه وته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا ستیڤن وارن له‌كۆنگره‌یه‌ك رۆژنامه‌وانى دا له‌باره‌ى ئه‌و ناوه وتى” پێموایه ئه‌مه هاوكار نابێت. چونكه هه‌رده‌م ده‌ڵێم كلیلى ده‌كردنى رێكخراوى ده‌وله‌ى ئیسلامى بریتیه له عێراقێكى یه‌كگرتوو” هه‌فته‌ى رابردوو شارى رومادى كه‌وته ده‌ست هێزه‌كانى داعشه‌وه و كه‌وتنى ئه‌و شاره‌ش به‌گه‌وره‌ترین شكستى هێزه‌كانى عێراق داده‌نرێت.
ئه‌مریكا ره‌خنه له ” لبیك یاحسین” ده‌گرێت
0
Share.